هاتوچۆی بازرگانی لەگەروی هورمز خەریکە بەتەواوەتی پەکدەخرێت

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 147 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسێكی ئەمریكی هۆشداری لەكەمبونەوەی هاتوچۆی كەشتییە نەوتهەڵگرەكانی گەروی هورمز دەدات و دەڵێت، خەریکە بەتەواوی هاتوچۆی كەشتییەكان پەکیدەکەوێت.


ئاژانسی بلومبێرگ لەڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكردوە، كەلەمڕۆوە جوڵەی کەشتییەکان لەگەروی هورمز بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردوەو  دەڵێت، خەریکە بەتەواوی پەکیدەکەوێت".

ئاژانسی بلومبێرگ، لەڕاپۆرتێكی شیكاری وردا بڵاویكردەوە، كەبەپێی زانیارییەکانی شوێنپێهەڵگرتنی کەشتییەکان جوڵەی كەشتییكەان بەرەو كەمبونەوە دەڕوات، بەجۆرێك ڕۆژی شەممە 9 کەشتی لەهەردوو ئاراستەی گەروەکەدا تێپەڕیون، بەڵام ڕۆژی یەکشەممە تەنها دوو کەشتیی بازرگانی ئێرانی تۆمارکراون کە بەو رێڕەوەدا تێپەڕیون.

بلومبێرگ ئاماژە بەوە دەکات، ئەم دابەزینە گەورەیە نیشاندەری ئەوەیە کە هاتوچۆ لەگەروەکەدا تەنها بۆ ئەو کەشتییانە سنوردار کراوە کە سەر بەوڵاتانی ناوچەکەن یان ڕەزامەندیی تایبەتیان هەیە. 

هاوکات باس لەوەش کراوە، لەهەفتەکانی ڕابردودا زۆرێک لەکەشتییەکان ئامێرەکانی دیاریکردنی شوێنیان (GPS) دەکوژێننەوە بۆ ئەوەی لەئابڵۆقە دەریاییەکەی ئەمریکا رزگاریان بێت و تەنها کاتێک ئامێرەکان هەڵدەکەنەوە کە دەگەنە ئاوەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.

گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهان و نزیکەی 20%ـی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت.