ئەردۆغان بۆ ئەورووپا: ئێستا ئێوە پێویستتان بەتورکیایە

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 201 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

 

سەرۆکی تورکیا دەڵێت، نە تورکیا تورکیای جاران و نە جیهانیش وەک ڕابردوو گیرۆدەی دەستی دەوڵەتانی ڕۆژئاوایە و ئێستا پێویستی یەکێتیی ئەورووپا بە تورکیا زۆر زیاترە لە پێویستی تورکیا بە یەکێتییەکە.

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی حکومەت ڕایگەیاند، لە سەردەمێکدا کە دۆخێکی نادیار بەسەر ناوچەکەدا زاڵە و مرۆڤایەتی بەدوای ڕێگەچارەیەکدایە، تورکیا خەریکە دەبێتە بەهێزترین و سەقامگیرترین وڵاتی ناوچەکە.

ئەردۆغان دەڵێت "بە داخەوە ڕوانگەیەکی هەڵەی ستراتیژی بەرامبەر تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا و دامەزراوەکانیدا بە ئاشکرا دەبیندرێت".

دەشڵێت، "ئێستا پێویستە تێگەیشتنی ئەوە دروست بێت کە یەکێتیی ئەورووپا بە بێ ئەندامێتی تورکیا ئەکتەرێکی ناکامڵە لە سەر ئاستی جیهانی و ناوەندێکی جێی سەرنج نابێت".

سەرۆکی تورکیا وتیشی: "یەکێتیی ئەورووپا پێویستە لە بەهای ڕوانگەی بونیادنەرانەی تورکیا تێبگات و کەڵکی خراپی لێ وەرنەگرێت و خۆی لە قسە و کردەوەیەک کە دۆخەکە دژوار بکات، بپارێزێت".