بەختیار ئەحمەد ساڵح
پێشەکی
سەردانەکەی عەلی
زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ هەرێمی کوردستان لە 2ی ئایاردا لە چوارچێوەیەکی
سیاسی ئاڵۆزدا بوو کە بە تێکچڕژانى قەیرانەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە لایەک و دابەشبوونی
ناوخۆیی لەناو دامەزراوەی سیاسی کوردی لە لایەکی دیکەوە تایبەتمەند بوو. ئەم سەردانە
بە تایبەتی گرنگە بەو پێیەی نوێنەرایەتی هەوڵێک دەکات بۆ یەکخستنەوەی كارەکتەرە سیاسییە
کوردەکان لە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی عێراقدا، ئەمەش دوای قۆناغێک لە گرژی و دوورکەوتنەوەی
سیاسی.
ئامانجەکانی سەردانەکە
ئامانجەکانی سەردانەکە: دەتوانرێت لە سێ ئاستی سەرەکیدا کورت بکرێتەوە
أ.ئامانجی سیاسی: دەستەبەرکردنی پاڵپشتی لایەنە کوردییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت.
ب.کەمکردنەوەی ئەگەری پەککەوتنی پرۆسەی سیاسی.
ج.هێنانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ناو پڕۆسە سیاسییەکە.
ئامانجی دانوستان:
أ.گوێگرتن لە داواکاری هێزە کوردییەکان.
ب.کردنەوەی کەناڵی ڕاستەوخۆی دانوستان لەگەڵ لایەنە جیاجیاکان (هەولێر و سلێمانی).
ئامانجی هێمادار:
أ.نمایشکردنی نوێنەرایەتی گشتگیر (سەردانی هەولێر و سلێمانی).
ب.خۆ پیشاندانی زەیدی وەک کارەکتەرێکی کۆدەنگی دروستکەر کە توانای بەڕێوەبردنی هاوسەنگی هەبێت.
نەخشەی کۆبوونەوەکان
و ئاماژەکانى: سەردانەکە بە بەشداریکردنی کۆمەڵێک کارەکتەری
بەرفراوان تایبەتمەندبوو:
لە هەولێر: مەسرور بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەسعود بارزانی.
لە سلێمانی:بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی، شاسوار عەبدولواحید، عەلی حەمە ساڵح.
گرنگی شیکاری: ئەم کۆبوونەوانە ڕەنگدانەوەی
هەوڵی زەیدییە بۆ ئەوەی:
مەوداى خۆى بەیەکسانى ڕاگرێت لەگەڵ هێزە کوردییەکاندا.
بەڕێوەبردنی هاوسەنگی نێوان دوو لایەنی سەرەکی.
بەشداریپێکردنى هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن.
داواکارییەکانی پارتی
دیموکراتی کوردستان: داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە داواکارییەکانی
پارتى دیموکراتی کوردستان لە دەوری:
ڕەهەندی ئابووری: دەستەبەرکردنی پشکی تەواوی هەرێم لە بودجە، خێراکردنی تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گاز.
ڕەهەندی یاسایی: جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ی دەستوور.
ڕەهەندی سیاسی: هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن.
ڕەهەندی ئاسایش: قەتیس کردنی چەک لە دەستى دەوڵەتدا، لێپرسینەوە لە گروپە چەکدارەکان.
شیکاری :ئەم داواکاریانە تازەنین، دووبارەن و ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارین لە داواکاری ئەوپەڕییەوە
بۆ ڕیالیزمی سیاسی.
چوارچێوەی سیاسی
سەردانەکە:
دابەشبوون لەناو ماڵى کوردیدا: سەردانەکە لەکاتێکدایە کە ناکۆکییەکی توند لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانى کوردستاندا هەیە بە تایبەت لەسەر پرسی هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار.
گۆڕانکاری لە هەڵوێستى پارتى دیموکراتی کوردستان نمونەى قبوڵکردنی هەڵبژاردنى سەرۆک وەزیرانێک لە ماڵى شیعە، بەڵام ڕەتکردنەوەی میکانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆکی کورد. ئەمەش ڕەنگدانەوەی بوونى پارادۆکسە لە هەڵوێستی سیاسیدا، هەوڵێک بۆ پاراستنی هەژمون بەبێ لەدەستدانی کارتى گوشار.
پەیامەکانى سەردانەکە
پێشوازیی مەسرور بارزانی بە جلوبەرگی کوردییەوە: ئەم ئاماژەیە کاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر دووپاتکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی، ناردنی پەیامی سیاسی بۆ بەغدا و تیشک خستنە سەر تایبەتمەندى کورد.
یاوەری مەندلاوی: ئەمەش ئاماژەیە بۆ تیشک خستنە سەر هەمەجۆریی نەتەوەیی، هەوڵێک بۆ دووبارە داڕشتنەوەی گوتاری نەتەوەیی.
گۆڕان لە ستراتیژی
پارتى دیموکراتی کوردستان: داتاکان ئاماژە بە گۆڕانکارییەکی ڕوون لە هەڵوێستی پارتەکەدا دەکەن لەڕووى بایکۆتی سیاسی، زۆرترین داواکاری، بەشداریکردنی مەرجدار، ڕیالیزمی سیاسی و دانوستانی قۆناغ بە قۆناغ. هۆکارەکانیش دەگەڕێتەوە بۆ:
شکستی ستراتیژی بایکۆت.
لەدەستدانی هەندێک کارتەکانى گوشار.
پێویستی بە پاراستنی هەژمون لەناو هەرێمدا.
پەیوەندی لەگەڵ چوارچێوەی
هەماهەنگی
قبوڵکردنی پارتى
دیموکراتی کوردستان بە مامەڵەکردن لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی بەبێ مەرجی پێشوەختە،
ڕەنگدانەوەی زیادبوونی پراگماتیزمی سیاسی، ئەولەویەت بۆ مانەوە لە دەسەڵات ودابەزینی گوتارى دژبەرییە.
هەڵسەنگاندن
لەسەر ئاستی بەغداد: سەردانەکە بەشێوەیەکى ڕێژەیی سەرکەوتوو بوو، چانسی پێکهێنانی حکومەتی بەهێزتر کرد.
لەسەر ئاستی هەولێر: ڕەنگدانەوەی گۆڕان لەپێگەی پارتى دیموکراتى کوردستانە و هەوڵێک بوو بۆ وەرگرتنەوەی دەستپێشخەری سیاسی.
لەسەر ئاستی سیستمی سیاسی عێراق: بەردەوامی نانجێگیری هاوسەنگیەکان، نەبوونی چارەسەری ڕادیکاڵ بۆ ناکۆکییەکان.
سیناریۆکانی داهاتوو
سیناریۆی یەکەم:
بەدەستهێنانى کۆدەنگی، پێکهێنانی سەرکەوتووانەی حکومەت بە پشتیوانی کورد، بەردەوام بە ئارامی.
سیناریۆی دووەم:
گرژی سنووردار، ناکۆکی لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەکان، پەککەوتنى
سنووردار.
سیناریۆی سێیەم:
پەرەسەندنى گرژییەکان، شکستی لێکتێگەیشتنەکان و گەڕانەوەی بایکۆتی سیاسی
دەرەنجام
سەردانەکەی زەیدی نوێنەرایەتی هەوڵێک دەکات بۆ تێکەڵکردنەوەی هێزەکانى هەرێمى کوردستان لە پرۆسەی سیاسیدا.
پارتى دیموکراتى کوردستان بەرەو ڕیالیزمی سیاسی هەنگاودەنێت.
داواکاری کورد لە بنەڕەتدا نەگۆڕاون.
سیستمی سیاسی عێراق لەسەر بنەمای هاوسەنگی ناجێگیر دەمێنێتەوە.
ڕاسپاردەکان
بۆ حکوومەتی عێراق: خێراکردنی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان (نەوت، بودجە)، بەهێزکردنی متمانە لەگەڵ هەرێم.
بۆ پارتە کوردییەکان: دابەشبوونی ناوخۆیی کەم بکرێتەوە، هەڵوێستی دانوستانکاری یەکدەبخرێت،
بۆ بڕیاربەدەستان: پەرەپێدانی چوارچێوەیەکی دامەزراوەیی بۆ بەڕێوەبردنی ناکۆکییەکان و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە ڕێککەوتنە کاتیەکان.
پوختەی شیکاری
ئەم سەردانە نوێنەرایەتی
وەرچەرخانێکی تاکتیکی دەکات نەک ستراتیژی، کە ڕەنگدانەوەی گۆڕانی لایەنەکانە، بەتایبەتی
پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سیاسەتی ڕووبەڕووبوونەوە بۆ سیاسەتی خۆگرتن، بە ئامانجی
پاراستنی کاریگەری لەناو هەرێم و گونجان لەگەڵ هاوسەنگی نوێی هێز لە بەغدا.
