شارپرێس:
ئاژانسی بلومبێرگ ئاشکرایدەكات، كە عێراق لەنوێترین بڕیاریدا بۆ ماوەی مانگێك داشکاندن بۆ کڕیارانی نەوتەکەی دەکات و دەشڵێت، نەوتەكەی بە 34 دۆلار كەمتر دەفرۆشێت.
ئاژانسی بۆمبێرگ، لەڕاپۆرتێكی رودا ئەوەی خستوتەڕوو، كە عێراق بۆ گواستنەوەی نەوتی خاوی بەسڕە داشکاندن تاوەکو 33.4 دۆلاری ئەمریکی بۆ هەر بەرمیلێک ڕادەگەیەنێت.
بلومبێرگ نوسیویەتی، بڕیارەکە لە 3ـی ئایار دەرچوەو بەگوێرەی ڕێکەوتی گواستنەوەی نەوتەکەش بڕی داشکاندنەکە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، هاوکات ئەم داشکاندنە لەژێر بارودۆخێکی تایبەت کە لەلای هەموو لایەنەکان ئاشکرایە دەرکراوە.
باس لەوەش کراوە، لەیەک تاوەکو 10 ئایار لەبەرامبەر گواستنەوەی نەوتی عێراق داشکاندنەکە بۆ هەر بەرمیلێک نەوت 33.4 دۆلار دەبێت، بەڵام لەپاش 10ـی ئایار داشکاندنەکە بۆ 26 دۆلار کەمدەکرێتەوە.