شارپرێس:
زمانی کوردی بەئەلفبێی لاتینی، دەبێتە بەشێک لەناسنامەی پەروەردەیی سوریا،
وەزارەتی پەروەردەى ئهو وڵاتهش لەهەنگاوێکی بوێرانەداو لەژێر چەتری مەرسومێکی نوێی
سەرۆکایەتیدا، پڕۆسەی داڕشتنی پڕۆگرامەکانی خوێندنو یەکخستنی کادیرانی فێرکاری دەستپێدەکات،
تا چیتر زمانی دایک لەدەرەوەی دیوارەکانی قوتابخانە نەمێنێتەوە، وهزارهتى پهروهردهى
ئهو وڵاتهش دهڵێت:"نهك ههر لهڕۆژئاواى كوردستان، لهههر شارێكى دیكهى
سوریا ژمارهى پێویستو فێرخوازانى زمانى كوردى ههبێت، پۆلو قوتابخانهى تایبهتیان
بهزمانى كوردى بۆ دهكرێتهوه".
ئەو بڕیارە لەدوای دەرچونی مەرسومی ژمارە 13ی ئهمساڵى سهرۆكى سوریا دێت کە
تێیدا هاوڵاتیانی کورد وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی گەلی سوریا ناسێنران، مەرسومەکەى ئهحمهد
شهرع جەخت لەبەستنەوەی ناسنامەی کولتورییو زمانی کوردیى بەچوارچێوەی نیشتمانیی
سوریا دەکاتەوە کە ڕاستەوخۆ ڕەنگیداوەتەوە لەسیاسەتە پەروەردەییە نوێیەکاندا.
عیسمەت ڕەمەزان بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان لهوبارهیهوه
ڕایگهیاندوه، پڕۆسەی دانانی کتێبەکان لەماوەی شەش مانگدا تەواو دەبێت، بڕیاریشدراوە
زمانی کوردی بەئەلفبێی لاتینی بنوسرێت، بەهۆی ئەوەی، زۆربەی کوردانی سوریا (ڕۆژئاواى
كوردستان) بەشێوەزاری کرمانجی دەدوێن کە بەو سیستمە دەنوسرێت، بونی سەرچاوەو لێکۆڵینەوەیەکی
زۆری پێشوەختە بەم ئەلفبێیە، کە پڕۆسەی فێربونو دانانی میتۆدەکە ئاسان دەکات، ئێستا
نەخشەی فێربون بۆ پۆلەکانی یەکەم تا شەشەم بهگوێرهى پێوەرە جیهانییەکان ئامادەکراوە.
دەسەڵاتە پەروەردەییەکان جهختیانكردوهتهوه، خوێندنی زمانی کوردی تەنها
سنوردار نابێت بەناوچە کوردییەکان، بەڵکو لەهەر قوتابخانەیەک لەسوریا ئەگەر ژمارەی
پێویستی خوێندکار خوازیاربن، پۆلی تایبەتیان بۆ دەکرێتەوە. سەبارەت بەکادیرانیش، لیژنەیەکی
پسپۆڕ لە 10 شارەزا بۆ دانانی میتۆدەکە پێکهێنراوەو دەرگای دامەزراندنیش بۆ مامۆستایانی
زمانی کوردی دەکرێتەوە (بەمەرجی هەبونی بڕوانامەی شەشەمی ئامادەیی بەدەورە)، خولی ڕاهێنانو
تاقیکردنەوەی نوسینو زارەکی بۆ مامۆستایان ئەنجامدەدرێت بۆ یەکخستنی شێوازی وانەوتنەوە.
بۆ کۆتاییهێنان بەكێشهكانى سیستەمی پەروەردە، وەزارەتی پەروەردەى سوریا
ئاشكرایكردوه، پلانێکی گشتگیری داڕشتوە، لهبارهى ئەو خوێندکارانەی پێشتر لەقوتابخانەکانی
ڕۆژئاواى كوردستان خوێندویانە، تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان بۆ دەکرێتو بهگوێرهى
ئەنجامەکان لەناوەندە حکومییەکاندا دابەشدەکرێن، ههروهها پڕۆسەی یەکخستنی کادیرەکان
دەستپێدەکات، مامۆستایانی پێشوی میلاک دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیانو مامۆستایانی بەڕێوهبەری
خۆسەریش لەناو میلاکی دەوڵەتدا جێگیردەکرێن.
زانیاریى زیاترى لهوبارهیهوه ڕاگهیاندوهو دهڵێت، "دۆسیەی زانکۆکانی
وەک (ڕۆژئاوا)و بڕوانامەکانیان ڕەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کراوە بۆ ئەوەی بڕیار
لەسەر هاوتاکردنی بڕوانامەکانو گۆڕینی ئەو زانکۆیانە بۆ لقی زانکۆ حکومییەکان (وەک
زانکۆی فورات) بدرێت.
چاودێران پێیانوایه، ئەم هەنگاوە وەک هەوڵێکی جدی حکومەتی دیمەشق دەبینرێت
بۆ یەکخستنی پڕۆگرامی خوێندن لەسەرجەم پارێزگاکانو دانپێدانانی فەرمی بەفرەچەشنیی
کولتوری، بەئامانجی کۆتاییهێنان بەدابەشکارییە پەروەردەییەکان کە لەساڵانی ڕابردودا
دروست ببون.
