شارپرێس:
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕکابەرییەکانی گەڕی 33 لەخولی ئەستێرەکانی عێراق بەئەنجامدانی چوار یاری گرنگ لەسێ پارێزگای جیاواز دەستپێدەکەن، کە تێیدا هەردوو جەمسەری بەغدا (تەڵەبەو زەورا) لەیارییەکی چارەنوسسازدا ڕوبەڕوی یەک دەبنەوە.
چاوەکان هەمووی لەسەر یاریگهی نێودەوڵەتی مەدینەى شارى بەغدان، کە کاتژمێر ههشتى شەو یاری دێربی نێوان تەڵەبەو زەورای تێدا ئەنجامدەدرێت، ئەم یارییە تەنها دێربی نییە، بەڵکو ململانێیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ جێگیربون لەچوارگۆشەی زێڕین؛ تەڵەبە بە 61 خاڵ لەپلەی چوارەمدایەو زەورا بە 59 خاڵ لەپلەی پێنجەمدا هەوڵی تێپەڕاندنی ڕکابەرەکەی دەدات.
لەلایەکی دیکەوە، یانەی شورتەی ڕاوەدونەری پێشەنگ، لەکاتژمێر (5:30) خولهكى ئێوارە لەشاری سلێمانی دەبێتە میوانی یانەی نەورۆز، شورتە چاوی لەسێ خاڵی یارییەکەیە بۆ ئەوەی فشارەکانی لەسەر قوە جەوییەی پێشەنگ زیاتربکات، لەکاتێکدا نەورۆز دەیەوێت بەسودوەرگرتن لەیاریگهو هاندەرانی، ئەنجامێکی شایستە تۆماربکات.
دهۆک × نەفت میسان (کاتژمێر 5:30 – یاریگهی دهۆک)
نەورۆز × شورتە (کاتژمێر 5:30 – یاریگهی نەورۆز)
نەفت × کەرەمە (کاتژمێر 8:00 – یاریگهی شەرار حەیدەر)
تەڵەبە × زەورا (کاتژمێر 8:00 – یاریگهی مەدینە)
