شارپرێس:
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ئاشكرایكرد، كەسەرقاڵی تێکشکاندنی ئەو موشەکە بالیستی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەن کە لە لایەن ئێرانەوە ئاراستەی وڵاتەکەمان کراون و دەشڵێت، هۆكاری ئەو دەنگانەی كەدەبیسترێن هێرشی موشەكییە كە ئێران دەستی بەجەنگ كردۆتەوە.
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات لەڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ئێستا سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە سەرقاڵی مامەڵەکردن و بەرپەرچدانەوەی زنجیرەیەک هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانن کە لەخاکی ئێرانەوە ئاراستە کراون.
وەزارەتەکە لەڕاگەیەندراوەکەدا جەختی لەوە کردوەتەوە کە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و ئاماژەی بەوە کردوە، "ئەو دەنگە بەهێزانەی لەناوچە جیاجیاکانی ئیمارات دەبیسترێن، دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی کارابونی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەن لەکاتی ڕوبەڕوبونەوەو تێکشکاندنی ئەو موشەکە بالیستی، کروز و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە ئاراستەی وڵاتەکەمان کراون."
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات، دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان و دانیشتوانی وڵاتەکەی کە هێزە چەکدارەکان توانای تەواویان هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک کە بکرێتە سەر سەروەریی خاکی وڵاتەکەیان، داواش دەکات هاووڵاتییان پشت بەسەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاریی دروست.
