لەرۆژئاوای کوردستان 300 دیلی دیکە ئازاددەکرێن

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 119 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەچوارچێوەی رێککەوتنی دەسەڵاتدارانی رۆژئاوای کوردستان و حکومەتی سوریا، بڕیارە لەئایندەیەکی نزیکدا 300 دیلی دیکە لەحەسەکە ئازاد بکرێن.


ئەمڕۆ سێشەممە، نورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەکە لەگەڵ زیاد عاییش نوێنەری حکومەتی کاتیی سوریا کۆبوەوەو سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی 29ی کانونی دوەم گفتوگۆیان کرد.

بەپێی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، لەکۆبونەوەکەدا باس لە دۆسیەی دیلەکان، سیستمی دادوەریی، گەڕانەوەی کۆچبەران و چەند پرسێکی دیکەی پەیوەندیدار تاوتوێکرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەردولا رێککەوتن لەسەر کاراکردنەوەی کۆشکی داد، بەپێی میکانیزمێکی تایبەت لە چەند رۆژی داهاتودا، لەگەڵ کارکردن بۆ ئازادکردنی زیاتر لە 300 دیل لە ئایندەیەکی نزیکدا.