شارپرێس:
عەباس کەعبی ئەندامی ئەنجومەنی
شارەزایانی ئێران، پەردە لەسەر ستراتیژییەکی نوێی سەربازیی لادەباتو ڕایدەگەیەنێت،
لهسهر وهسیهتى خامنهیى، بۆ هەر فەرماندەیەک سێ جێگرەوە دیاریکراوە، جەختیشدەکاتەوە،
ئێران بەکەمپەینێکی 30 ملیۆن خۆبەخشیو لەژێر فەرمانی موجتەبا خامنەییدا، چوهتە قۆناغی
سەرکەوتنی شارستانیو ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆی ئەمریکاو ئیسرائیلهوه، جهختیشدهكاتهوه،
"پهنجهمان لهسهر پهلهپیتكهیهو پشوشمان لەدیپلۆماسیدا درێژە".
شێخ عەباس کەعبی ئەندامی
دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەرایەتی كۆمارى ئیسلامى ئێران ڕایگەیاند،
"هەموو قۆناغەکانی گەمارۆدانو هەوڵی ڕوخاندنمان تێپەڕاندوەو ئێستا گەیشتوینهته
قۆناغی خۆڕاگرییو سەرکەوتنی شارستانی"، دهشڵێت، "هێرشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل
بۆسەر ئێران، لەڕاستیدا هێرشن بۆسەر پرسی سەرەکی گهلى ئیسلامی کە فەڵەستینو غەززەیە،
چونکە ئێران ناوەندی پشتیوانییە".
لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ
کەناڵی (المیادین) سەبارەت بەسیاسەتی بهئامانگرتنى سەرکردەکانى ئێران، کەعبی
ئاشکرایکرد، "پێش بهئامانجگرتنى عەلی خامنەیی، ڕێوشوێنی ورد گیرابوەبەر بۆ ئەوەی
هیچ بۆشاییەک دروستنەبێت، بەجۆرێک وەسیەتیكرد هەر فەرماندەیەک سێ جێگرەوەی هەبێت".
باس لهوهشدهكات،
"بۆ نمونه ئێستا مەجید موسەوی وەک فەرماندەی نوێی هێزی ئاسمانی لەشوێنی حاجی
زادەو فەرماندەیەکی نوێی هێزی دەریایی لەشوێنی تەنگسیری ئەرکەکانیان بەهێزتر لەپێشوو
بەڕێوەدەبەن (بهڵام ناوى فهرمانده نوێیهكهى ئاشكرانهكرد)".
لەلایەکی دیكهوه، کەعبی
جهختیكردهوه، "پەیوەندیی نێوان مەیدانو دیپلۆماسی لەژێر چاودێریی وردى
موجتەبا خامنەیی لەبەرزترین ئاستدایەو هیچ جیاوازییەک لەبڕیارە دەستورییەکاندا نییە".
ئەندامهكهى دەستەی سەرۆکایەتی
ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەرایەتی كۆمارى ئیسلامى ئێران ئهوهشى وت، "دەستمان
لەسەر پەلەپیتکەیەو پشومان لەدیپلۆماسیدا درێژە، نابێت ئهوهش لهبیربكرێت،
"مەترسیی ڕاستەقینە بۆ دوژمنان تهنها موشەک نییە، بەڵکو ئەو گوتارو پڕۆژە
شارستانییەیە کە ئێران هەڵگریەتیو بنەماکانی هێزی تاکلایەنەی ئەمریکاو ئیسرائیل لەرزۆک
دەکات".
باسى لهکەمپەینی 30
ملیۆن خۆبەخش لەئێران كرد وەک هێمایەکی بەهێزی یەکگرتویی لهنێوان گەلى ئهو وڵاتهو
دهسهڵاتهكهى لەساتە سەختەکاندا، ئهو وتى، "ئەم ژمارە زۆرەی خۆبەخشان پەیامێکی
ڕونە بۆ جیهان کە گەلی ئێران لەکاتی جەنگو مەترسییە دەرەکییەکاندا، هەموو جیاوازییەکان
وەلادەنێنو لەپشت ڕێبەرایەتییەکەیان ڕادەوەستن، گرنگیی ئەم کەمپەینەش لەوەدایە کە
دەریدەخات تەنانەت لە ژێر قورسترین فشاری ئابورییو بژێویدا، ئینتیمای نیشتمانیو
ئایینی لای تاکی ئێرانی لاواز نەبوەو ئامادەن قوربانیی بەهەموو شتێک بدەن، ئەم
ئامادەییەش نەک هەر هێزێکی مرۆیی بێوێنە بۆ بەرگریی دەڕەخسێنێت، بەڵکو وەک قەڵغانێکی
دەرونی کاردەکات کە نیشانیدەدات هیچ کەلێنێک لەنێوان شەقامو دامەزراوە فەرمییەکاندا
نییە".
لهكۆتاییشدا باسى پهیامێكى
سهرۆك وهزیرانى ئیسرائیلى كرد كه وتبوى، جەنگى ئهمجارهى ئێران تەنها لهسێ بۆ
چوار ڕۆژ زیاتر تێناپهڕێت، لهو ڕوهشهوه وتى، "ئێستا دوو مانگ تێپهڕیوهو
کۆماری ئیسلامی ئێران بەهێزترەو دوژمنانیش زۆر لاواز، ئێستا دوژمنانمان بەدوای ڕێگەیەکدا
دەگەڕێن بۆ ڕزگاربون لەجەنگەکە، ئێمە دەچینە قۆناغی چوارەم کە ناومان ناوە قۆناغی
خۆڕاگریی شارستانیو لەوێوە بەرەو سەرکەوتنی گەورە هەنگاو دەنێین".
