سوپای پاسداران مەرجێك بۆ تێپەڕبونی سەلامەت لەگەروی هورمز ئاشكرادەكات

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 645 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت،  تێپەڕبونی سەلامەت بەناو گەروی هورمزدا کاتێک دەست پێدەکاتەوە کە هەڕەشەکانی ئەمریکا کۆتاییان بێت و یاسا نوێكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی گەروەكە جێبەجێبكرێن.


هێزی دەریایی سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، دابینکردنی ئاسایش بۆ هاتوچۆی کەشتییەکان لەگەروی هورمز پەیوەستە بەنەمانی هەڕەشە سەربازییەکانی ئەمریکا لەناوچەکەدا.

ئاماژە بەوەش دا رێوشوێنی نوێ بۆ هاتوچۆی دەریایی جێبەجێ دەکرێن، بەگوێرەی ئەو ڕێنماییانەی ئێران بۆ گەروەكەی دیاریدەكات.

سوپای پاسداران سوپاسی خاوەن کەشتییەکان و ستافەکانیانی کرد کە لەکاتی تێپەڕبونیان لەگەروی هورمز پابەندی ئەو رێساو ڕێنماییانە بون کە لەلایەن ئێرانەوە دیاریکراون.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاشکرایکرد کە کۆشکی سپی و تاران لەڕێككەوتنێكی مێژوییدان و یاداشتنامەیەکی 14 خاڵی وەک نەخشەڕێگەی نوێی دیپلۆماسی ئامادە کراوەو تاوتوێدەكرێت.