ئەگەری ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی شەڕ هەیە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 139 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

کەناڵی سی ئێن ئێن ڕۆژی چوارشەممە ئاشکرای کرد کە پلانێکی پوخت کە خاڵە سەرەکییەکان لەخۆدەگرێت، وەک بنەمایەک بۆ دانوستانە بەردەوامەکان بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران خراوەتەڕوو.

سی ئێن ئێن لە زاری سەرچاوەیەکەوە کە بە شارەزا وەسفی کردووە و ڕایگەیاندووە کە "نوسراوو بەڵگەنامە پێشنیار کراوە کە کۆتایی هاتنی شەڕەکە ڕادەگەیەنێت، دواتر ماوەی دانوستانێکی ٣٠ ڕۆژە بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان دیاریکراوە."

سەرچاوەی کەناڵەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە، "پلانەکە گفتوگۆکردن لەسەر ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ماوەی زیاتر لە دە ساڵ لەخۆدەگرێت، لەکاتێکدا پێشنیارێکی پێشووی ئەمریکا ئەو ماوەیەی بە بیست ساڵ دیاریکردبوو".

ئێران چەندین جار ڕایگەیاندووە کە هەر تێپەڕینێک بە گەرووی هورمزدا بەبێ مۆڵەتی فەرمی خۆی مەحاڵە و پشتگوێخستنی ئەو هۆشدارییانە بە وەڵامێکی توندی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەرەوڕوو دەبێتەوە.