نەوەی نوێ وەڵامی سێ حزبەکە دەداتەوە: ڕونکردنەوەی ناڕاست دەدەن و خەڵک چەواشە دەکەن

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1059 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کاوە عەبدولقادر ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی عێراق وەڵامی راگەیەنراوی هاوبەشی (هەڵوێست، یەکگرتوو و کۆمەڵ) دەداتەوەو دەڵێت،" دوای کۆبونەوە دێن ڕونکردنەوەی ناڕاست دەدەن وخەڵک چەواشە دەکەن ".

کاوە عەبدولقادر لەڕونکردنەوەکەیدا بەناونیشانی ( ئەمەتان لەچی وئەوەتان لەچی ) باسی لەوەکردوە،" پێشتر هەر پێنج فراکسیۆن کۆبونەوەمان کردوە لەسەر کۆمەڵێک خاڵ ڕێکەوتووین بەئاگاداری سەرکردایەتی حزبەکانمان کەژمارەمان (٣٠)کورسی پەرلەمانیەو نوێنەرایەتی زۆرینەی کورد دەکەین لەبەغدا ".

ئەوەشیخستەڕوو،" یەکێک لەخاڵەکانیش پێکەوە سەردانی وگفتوگۆ کردن بوە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی بەوەرەقەیەکی هاوبەش ئیتر بۆ دوای کۆبونەوە دێن ڕونکردنەوەی ناڕاست دەدەن وخەڵک چەواشە دەکەن ".

پێشتر، ئەو سێ حزبە لەڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا باسیان لەوەکردبوو،" ئێمە بەجیا وەک سێ فراکسیۆنی سەربەخۆ بەرنامەی هاوبەشی خۆمان پێشکەشکرد و لەلایەن لیژنەی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگییەوە پێشوازی لێکرا، وەفدەکە تەنها نوێنەرایەتی خۆی کردوەو لەژێر سەرۆکایەتی هیچ کەس و لایەنێکیتری کوردستانیدا نەبوە ".