کاتێک تەمەنمان دەگاتە 65 ساڵ چی ڕودەدات؟

تەندروستی

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 35 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 توێژینەوە نوێیەکانی زانکۆی ستانفۆرد دەریدەخەن کە لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا جەستەی مرۆڤ دەگاتە خاڵێکی وەرچەرخان کەچیدی توانای سروشتی خۆی بۆ لابردنی خانە پیرەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە.


ئەم خانانە وەک ئامێری ناکارامە کاردەکەن و لەناو شانەکاندا دەمێننەوە و  ماددەی ژەهراوى و هەوکردن دەردەکەن و  جەستە خێراتر پەک دەخەن.

تا بەر لەم تەمەنە، سیستەمی بەرگری جەستە شەوانە وەک تیمێکی پاککردنەوە  کار دەکات، خانە تێکچووەکان دەناسێتەوە و پاکیان دەکاتەوە، بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن کارایی ئەم خانانە کەم دەبێتەوە.

دەرئەنجامی ئەم لاوازبوونە، کەڵەکەبوونی خانە پیربووکان لە شانەکانی وەک ماسولکە و پێست و مێشکدا دەبێت، کە دەبێتە هۆی هەوکردنی درێژخایەن و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک زەهایمەر و سستبوونی دڵ.

زانایان پێیان وایە لەم تەمەنەدا، کاتێک خانەیەک تێکدەچێت یان DNA ەکەی لە مەترسیدایە، بە شێوەیەکی گشتی یان مردنی بەرنامە بۆ داڕێژراوی خانەکان دروست دەبێت (ئەپۆپتۆزی) یان خانەکە خۆی چاک دەکاتەوە لە ڕێگەی دابەشبوون و دووبارە دروستبوونەوەوە، بەڵام دواى 65 هەندێک خانە نە دەمرن و نە بە باشی کاردەکەن؛ لەبری ئەوە، دەچنە ناو حاڵەتێکەوە کە بە پیربوونی خانەیی ناسراوە.

ئەم خانانە وەک "زۆمبی" بە زیندووی دەمێننەوە بەڵام چیتر ئەرکی بەسوود ئەنجام نادەن. لەوەش خراپتر، دەست دەکەن بە دەردانی ماددە ژەهراوی و هەوکردنەکان و زیان بە خانە تەندروستەکانی نزیک لە خۆیان دەگەیەنن.