شارپرێس:
سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌په‌رله‌مانى كوردستان مه‌ترسییه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌هۆى ناپابه‌ندییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه، پێشبینیده‌كرێت، ئه‌مساڵیش له‌كۆتایى ساڵدا موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بفه‌وتێت"، ده‌شڵێت، "ئه‌وه‌ى له‌خه‌م‌و قووت‌و ژیانى خه‌ڵكى هه‌رێمدایه، حكومه‌تى عێراقه نه‌ك هه‌رێم".
ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شید سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا به‌شارپرێس-ى وت، "هه‌رێمى كوردستان خۆى پابه‌ندى له‌سه‌ر خۆى داده‌نێت له‌به‌رامبه‌ر ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم‌و هه‌ر خۆیشى جێبه‌جێیان ناكات".
ئه‌و نمونه‌ى بابه‌تى 120 ملیاره‌كه‌ى هێنایه‌وه‌و وتى، "هه‌رێم خۆى پێشنیازیكردوه ئه‌و بڕه بداته به‌غدا، به‌ڵام هه‌ر خۆیشى ئه‌وه ماوه‌ى دوو مانگه پابه‌ندنه‌بوه‌و بۆ مانگه‌كانى داهاتوش پابه‌ندى ناردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه نابێت".
به‌وته‌ى سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى، "ئه‌م دۆخه‌ش پێمانده‌ڵێت كه عێراق زیاتر له‌خه‌مى ژیانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمدایه، وه‌ك له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".
سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسییه‌كانیش له‌سه‌ر موچه‌ى مانگه‌كانى داهاتوو، جه‌ختیكرده‌وه، "به‌دڵنیاییه‌وه مه‌ترسى گه‌وره هه‌یه‌و گرفتیش بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دروستده‌بێت، هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌ش حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه، چونكه پابه‌ندى ئه‌وه نابێت كه له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌رى ڕێكه‌وتون".
سه‌باره‌ت به‌فه‌وتانى موچه‌یه‌ك یان دوو موچه‌ى كۆتایی ئه‌مساڵ، ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شید ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌مشێوازه‌ى ئێستا پابه‌ندیه‌كانى خۆى به‌رامبه‌ر عێراق بۆ ناردنى موچه جێبه‌جێبكات، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مساڵیش موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌فه‌وتێت".