شارپرێس:
بهگوێرهى سهرچاوهكانى ههواڵ، بەریتانیا
ناردنی درۆن، فڕۆکەی جەنگیو کەشتییەکی جەنگی لەئەرکێکدا بۆ دابینکردنی ئاسایشی
هورمز ڕادەگەیەنێت.
شانشینی یەکگرتوى بهریتانیا بهفهرمى ئاشكرایكردوه،
بەدرۆن، فڕۆکەی جەنگیو کەشتییەکی جەنگیو سهربازیى گهوره، بەشداریی لەئەرکێکی
نوێى نێودهوڵهتى دەکات بۆ دابینکردنی ئاسایشی گەروی هورمز.
بەریتانیا لەبەیاننامەیەکدا ڕونکردنەوەیداوە کە
بەشداریکردنی ئهو، ئامێری خۆکار (ئۆتۆنۆمۆس) بۆ دۆزینەوەی مین، فڕۆکەی جەنگی تایفۆنو
کەشتی جەنگی دراگۆن لەخۆدەگرێت.
ئهوهشى وتوه، "ئەرکە بەرگرییەکەی بەریتانیا
پاڵپشتیکراوە بەبودجەیەکی نوێ بەبەهای 115 ملیۆن پاوەند بۆ درۆنەکانی دۆزینەوەی مینو
سیستەمەکانی دژە درۆن".
لای خۆیشییەوە، جۆن هیڵی وەزیری بەرگریی بەریتانیا
جهختیكردوهتهوه، "لەگەڵ هاوپەیمانەکانماندا، ئەم ئەرکە فرەنەتەوەییە بەرگرییانە،
سەربەخۆو خاوەن متمانە دەبێت".