ئێران میکانیزمێكی نوێ بۆ وەرگرتنی باج ڕادەگەیەنێت

ئابوری

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 402 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند کە تاران میکانیزمێکی بۆ ڕێکخستنی هاتوچۆی دەریایی بە درێژایی ڕێڕەوێکی دیاریکراو لە گەرووی هورمز ئامادەکردووە و بەم زووانە ئاشکرای دەکات.

 
عەزیزی ئاماژەی بەوەش کردووە کە تەنیا ڕێگە بە کەشتییە بازرگانییەکان و ئەو لایەنانە دەدرێت کە هاوکاریی ئێران دەکەن سوود لەم میکانیزمە وەربگرن و لە بەرامبەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پسپۆڕییەکاندا ڕسوومات وەردەگیرێت.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە جەختی کردۆتەوە کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی سەروەریی نیشتمانیی و دەستەبەرکردنی ئاسایشی بازرگانیی نێودەوڵەتییدایە، بەڵام ڕێڕەوەکە بە ڕووی بەشداربووانی پڕۆژەی ئازادی ئەمریکییدا دادەخرێت.

لە دوای دەستپێکردنی شەڕ لە 28ی شوباتەوە، ئێران کۆنترۆڵی خۆی بەسەر گەرووی هورمزدا توندتر کردووە و سوپای پاسداران تەنیا ڕێگەی بە ژمارەیەکی سنووردار لە کەشتییەکان داوە تێپەڕن.