لەترسی سیخوڕیی وەفدی ئەمریکا لەفڕۆکەخانەی پەکین هه‌رای نایه‌وه‌

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1795 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاستی بێمتمانەیی نێوان واشنتۆن‌و پەکین گەیشتوەتە قۆناغێکی مەترسیدار، نوێترین ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاشکرایدەکەن، وەفدی ئەمریکا لەکاتی جێهێشتنی پەکین، هەموو ئەو دیارییانەیان فڕێداوە کە لەلایەن بەرپرسانی چینەوە پێیاندرابوو.


به‌گوێره‌ى زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەندامانی وەفدە ئەمریکییەکە ڕێگەیان نەداوە هیچ کەلوپەلێکی چینی بچێتە ناو فڕۆکەی سەرۆکایەتی ئەمریکاوە (Air Force One).

ئەم هەڵوێستە دوای ئەوەدێت، گومانی سیخوڕیی‌و چاندنی ئامێری گوێگرتن لەناو دیارییەکاندا، ترسی لای لایەنی ئەمریکی دروستکردوە.

ئەم ڕوداوە لەفڕۆکەخانەی پەکین هەڵایەکی گەورەی ناوەتەوەو وەک ئاماژەیەک بۆ سفر بونەوەی متمانە لەنێوان ئەو دوو زلهێزەدا دەبینرێت، کە تەنانەت دیپلۆماسییەتی دیاری-یش نەماوەو جێگەی خۆی بۆ گومان‌و ڕێکاری توندی ئەمنیی چۆڵکردوە.