شارپرێس:
یەکەمین کۆمپانیای پەیوەندییەکان لەعێراقو گروپی Ooredoo، هاوبەشییەکی ستراتیژیی چەندین ساڵە لەگەڵ یەکێک لەدێرینترین یانەکانی تۆپی پێی جیهاندا دەکات کە دەستکەوتێكە مژدەی سەردەمێکی نوێی پێیە بۆ بزنسی عێراقی لەسەر شانۆی جیهانی، ئاسیاسێڵ، پێشەنگی کۆمپانیاکانی پەیوەندی لەعێراق، ئەمڕۆ هاوبەشییەکی ستراتیژیی چەندین ساڵەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان ڕاگەیاند، کە یەکێکە لەبەناوبانگترین یانەکانی تۆپی پێ لەجیهاندا.
ڕێککەوتنەکە لەمیانی مەراسیمێکدا لەیاریگای "پارک دی پرانس" ئیمزاکرا، کە یەکەمجارە کۆمپانیایەکی عێراقی هاوبەشییەکی لەمجۆرە لەگەڵ یانەیەکی وەرزشیی جیهانی بەقورسایی پاریس سان جێرمان، ئەنجامبدات.
لەمەراسیمەکە کە لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەچوو، هەریەک لەبەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵو بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناوچەیی گروپی Ooredooو بەڕێوەبەری بازرگانیی یانەی پاریس سان جێرمان بەشدارییان کرد.
ئەم ڕاگەیاندنە هاوکاتبوو لەگەڵ ساتێکی پڕ شکۆو شانازیی نیشتمانییدا کە تیایدا هەڵبژاردەی نیشتیمانیی عێراق سەرکەوتنی بەدەستهێنا بۆ گەیشتنە سەر شانۆی وەرزشی جیهانی.
بهگوێرهى ڕێککەوتننامەکە، ئاسیاسێڵ دەبێتە هاوبەشی فەرمی "پریمیۆم"ی یانەی پاریس سان جێرمان کە هەردوو براندەکە لەعێراقدا پەرەپێدەدات.
عامر سونناع بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەوبارەیەوە وتی، "ئەم هاوبەشییە هەر سپۆنسەرکردنێک نییەو بەس، بەڵکو پەیامێكە کە بزنس لەعێراقدا ئامادەیی خۆی لەسەر شانۆی جیهانی سەلماندوە، شانازیی دەکەین کە یەکەم کۆمپانیای عێراقین کە ئەم لاپەڕەیەمان لەمێژوو نوسیەوەو بەشێوەیەک بەوکارە هەڵساین کە ستایشی پاڵەوانەکانی تۆپی پێی عێراق بکات، شانبەشانی ئەستێرەکانی تۆپی پێی جیهان، ئاسیاسێڵ هەمیشە باوەڕی وابوە کە عێراق شایستەی باشترینە، ئەمڕۆش ئەوەتا باشترینەکان دەهێنینە عێراق".
شێخ ناسر بن حەمەد ئال سانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناوچەیی گروپی Ooredoo وتی، "هاوبەشیی ئاسیاسێڵ لەگەڵ پاریس سان جێرمان ڕەنگدانەوەی ئەو ڕێبازە بوێرو پێشەنگانەی بازاڕە کە ئێمە لەسەرجەم گروپی ئوریدۆ Ooredooـدا پەیڕەوی دەکەین، شانازی بەپشتگیریکردنی ئاسیاسێڵەوە دەکەین کە لاپەڕەیەکی نوێ بۆ بزنس لەعێراقدا دەکاتەوە لەسەر شانۆی جیهانییو بەئومێدەوە چاوەڕوانی ئەو ئەزمونانە دەکەین کە ئەم هاوبەشییە بۆ بەشداربوانی دەڕەخسێنێت لەسەرتنسەری عێراقد".
ڕیچارد هیزڵگراڤ بەڕێوەبەری بازرگانیی پاریس سان جێرمان وتى، "پاریس سان جێرمان یانەیەکە کە پەیوەندی کە لەپەیوەندیدایە لەگەڵ هاندەرانی لەهەموو کیشوەرەکاندا، پێشوازیکردنو بەخێرهێنانی ئاسیاسێڵ وەک هاوبەشێک، ئامادەیی ئێمە لەیەکێک لەهەرە دینامیکیترین بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهێزتر دەکاتو شانازی دەکەین کە لەساتێکی ئاوا مێژویی تۆپی پێی عێراقدا ئەوکارەمان ئەنجامدا".
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق، کە خاوەنی گەورەەترین بنکەی بەشداربووانە لە وڵاتدا. کە ماوەی زیاتر لەدوو دەیەیە کار لە 19 پارێزگای عێراقیدا دەکات. خزمەتگوزاری پێشکەش بەزیاتر لە 20 ملێۆن بەشداربوو دەکات، خزمەتگوزاریی پەیوەندییو دیجیتاڵی دابیندەکات کە ڕۆژانە ملیۆنەها عێراقی بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
دەربارەی گروپی Ooredoo:
گروپی Ooredoo کۆمپانیایەکی پەیوەندیی پێشەنگی نێودەوڵەتییە کە پێشکەوتووترین ژێرخانی دیجیتاڵی لەناوچەکەدا بونیاد دەنێت کە تۆڕە پێشەنگەکانی ئینتەرنێتی وایەرلێسو فایبەر ئۆپتیک، داتا سەنتەری ئامادە بۆ ژیریی دەستکرد "AI"، پلاتفۆرمەکانی کۆمپیوتەری کڵاودو ژیریی دەستکرد "AI"، سیستەمەکانی کێبڵی ژێر دەریاو بزنسی تایبەت بەپلاتفۆرمەکانی وەک تەکنەلۆژیای دارایی 'فاین تێک' دەگرێتەوە.
گروپی Ooredoo لەنۆ بازاڕدا لەسەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقاو باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا کاردەکات، خزمەتگوزارییەکای پێشکەشی نزیکەی 150 ملیۆن کڕیار دەکاتو پاڵپشتی هێنانەکایەی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لەسەر ئاستێکی بەرفراوان دەکات.
تا 31ی کانوونی دووەمی 2025، داهاتی ساڵانەی کۆمپانیای Ooredoo گەیشتە 24.6 ملیار ڕیاڵی قەتەری، پشکەکانی لەبۆرسەی قەتەرو بازاڕی ئەبوزەبی بۆ کاغەزە داراییەکان ڕیزبەندیکراون.
دەربارەی پاریس سانجێرمان:
یانەی پاریس سان جێرمان (PSG) لە ساڵی 1970 دامەزراوە، و بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2025 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بەدەستهێنا، ئەم یانەیە سەرکەوتووترین یانەی وەرزشییە لە فەرەنسا و هێزێکی پێشەنگە لەسەر ئاستی ئەوروپا. لە ساڵی 2011ـەوە، لە سایەی خاوەندارێتی کۆمپانیای قەتەری بۆ وەبەرهێنانی وەرزشی (QSI)، یانەکە گەشەی کرد و بووە دامەزراوەیەکی وەرزشی فرە-چالاکی، کە لە تۆپی پێی پیاوان و ژنان، تۆپی دەست، جۆدۆ و وەرزشە ئەلیکترۆنییەکاندا باڵادەستی بەدەستهێنا. لە ساڵی 2022، کۆمپانیای ئارکتۆس پارتنەرزی ئەمریکی وەبەرهێنانی لە یانەکەدا کرد بە مەبەستی پشتگیریکردن لە ستراتیژی گەشەپێدانی دوورمەودای یانەکە.
بە بنکەیەکی جەماوەریی جیهانییەوە کە 500 ملیۆن هاندەری تێپەڕاندووە، و فۆڵۆوکردنێکی هاوبەش بە زیاتر لە 235 ملیۆن فۆڵۆوەرزەوە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پاریس سان جێرمان بووەتە سومبولێکی کلتووری کە وەرزش، مۆدێلی جلوبەرگ و کات بەسەربردن پێکەوە کۆدەکاتەوە .هاوبەشییەکانی یانەکە لەگەڵ براندە جیهانییەکانی وەک جۆردان "Jordan" پێگەی یانەکەی وەک براندێکی جیهانیی پێشەنگ لە بواری لایف ستایڵ بەهێزتر کردووە. لە ساڵی 2024ـدا، یانەکە حەرەمی "پاریس سان جێرمان"ـی کردەوە، کە دامەزراوەیەکی پێشکەوتووە و پێوەرگەلێکی نوێ بۆ پەرەپێدانی وەرزشوانان و ئەداکردنیان دادەمەزرێنێت. بەو سیفەتەی کە یانەی نەوە نوێیەکانە، پاریس سان جێرمان ئاوێتەیەک لە نایابیی وەرزشی و کاریگەریی کلتووری و شوێندەستی کۆمەڵایەتی پێشکەش دەکات لە پێناو نەخشاندنی سیماکانی داهاتووی وەرزش و کۆمەڵگە.
