ترەمپ و شی جینپینگ لەسەر ڕێگری لەچەکی ئەتۆمی ئێران ڕێککەوتن

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 93 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگ، هاوتا چینیەکەی لە پەکین ئەرێنی بووە و گفتوگۆی لەبارەی بەهێزکردنی هاریکاری ئابووریی نێوان ئەمریکا و چینی لەخۆگرتبوو.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری ئەو بەرپرسە بڵاویکردەوە، واشنتۆن و پەکین لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە "نابێت ڕێگە بە ئێران بدرێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی" بێت.

 هاوکات جەختیان لەسەر گرنگی هێشتنەوەی گەرووی هورمز بە کراوەیی بەڕووی هاتووچۆی نێودەوڵەتیی کەشتییەکاندا کردووەتەوە.

ئەمەش دوابەدوای بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی چین هات کە جەختی لەسەر دروستکردنی پەیوەندیی "سەقامگیر و ستراتیجی" لەگەڵ ئەمریکا لەڕێگەی بەڕێوەبردنی ناکۆکییەکان و فراوانکردنی کەناڵەکانی پەیوەندی نێوان هەردوولا کردووەتەوە.