شارپرێس:
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوى ئیسلامى، له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى ده‌نگۆكانى كاندیدبونی بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دهداتو ده‌ڵێت، "هیچ گفتوگۆیه‌كمان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه‌و ئاگادارى ئه‌و ده‌نگۆیه‌ش نین"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "وه‌كو یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ‌و هه‌ڵوێست خاوه‌نى 10 كورسى په‌رله‌مانین ناكرێت ئه‌و ژماره‌یه له‌به‌رچاو نه‌گیرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا شیروان دوبهردانى په‌رله‌مانى پارتى له‌به‌غدا له‌ڕێگه‌ى میدیاى حزبه‌كه‌یه‌وه ئاشكرایكرد،
ژماره‌یه‌ك ناو هه‌ن كه ئه‌گه‌رى هه‌یه یه‌كێكیان ببێته جێگرى سه‌رۆك
وه‌زیرانى عێراق، یه‌كێك له‌و ناوانه‌ش د. موسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكى
فراكسیۆنى یه‌كگرتوى ئیسلامیه.
د. موسەنا ئەمین له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ شارپرێس ڕایگه‌یاند، "ئەم هەواڵە ئێستا لەدەمی ئێوەوە دەیبیستمو ئاگادارى هیچ شتێکی لەو شێوەیە نیم، گفتوگۆشمان لەسەر هیچ بابەتێکی وەها نەکردوە".
سەبارەت بەوەی کە ئایا دەکرێت پارتی کارێکی لەو شێوەیە بکات‌و پۆستی باڵا له‌پشكى خۆی بداتە پەرلەمانتارێکی یه‌كگرتوو؟، د.موسەنا ئەمین وتی، "هەرچەندە من هیچ شتێکی وام نەبیستوە، بەڵام ئەگەر پارتی‌و یەکێتیی بیر لەوەبکەنەوە کەسێکی دەرەوەی خۆیان کاندیدبکەن بۆ پۆستە باڵاکان لەسەر بنەمای توانا‌و لێهاتویی، ئەوە هەنگاوێکی زۆر ئیجابییە".
د. موسەنا لەبارەی شایستەی ئەو سێ حزبەی هاوپەیمانێتیان پێکهێناوە (كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو و هه‌ڵوێست) وتی، "ئێمە خاوەنی 10 کورسیی پەرلەمانینو پێمانوایە شایستەی وەزیر یان جێگری سەرۆک وەزیرانینو خۆمان بەشایستەی یەکێک لەپۆستە باڵاکان دەزانین بۆیە سوپاسی هەر کەسێک دەکەین کە کاربکات بۆ دەستخستنی ئەو شایستەیەی ئێمە".