شارپرێس:
جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دیڤانس لەبارەی ڕێگری لە چەکی ئەتۆمی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئەوە ئامانجی سەرەکی وڵاتەکەیەتی، چونکە ئەمە "گەورەترین تەحەدا بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا" لە درێژخایەندا پێکدەهێنێت.
ڤانس لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هاوڕایە کە “نابێت بارودۆخی دارایی ئەمریکییەکان ببێتە هۆکارێک بۆ بڕیاردان سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ ئێران”. ڕایگەیاند ئەمە ورد نییە لە وەسفکردنی گوتەکانی سەرۆکدا.
ئاماژەی بەوەشکرد "ئیدارەی ئەمریکا نیگەرانە لە دۆخی ئابووری ئەمریکییەکان، بەڵام لە هەمان کاتدا ڕووبەڕووی تەحەدای دیکە دەبێتەوە کە پێویستیان بە بڕیاری ستراتیژی هەیە."