شارپرێس:
دەزگای هەواڵگریی لوبنان لەئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، هاوڵاتییەکی عێراقی دەستگیرکرد کە بەپلەی سەربازیی ساختە فێڵی لەفەرماندە باڵاکانی ئاسایشی دەوڵەت‌و ئاسایشی گشتیی ئه‌و وڵاته کردبوو، زانیارییەکان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئەوكه‌سه كه به‌پله‌ی عەقید خۆی ناساندبوو، دواتر ده‌ركه‌وت، تەنها کارمەندێکی گەیاندنی داواکارییەکان (دلیڤەری) بوەو توانیویەتی بەبەڵێنی هاوکاری دارایی‌و بەرگریی، بچێتە ناو قوڵایی وەزارەتی بەرگریی لوبنانه‌وه.
کەناڵی (الحره) لەسەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان‌و عێراقەوە زانیاریی گرنگی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت، "هەواڵگریی بەیروت هاوڵاتییەکی عێراقییان دەستگیرکردوە بەتۆمەتی وەرگرتنی سیفەتی بەرپرسێکی ئەمنی‌و بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی وەزارەتی بەرگریی لوبنان کراوە".
به‌گوێره‌ی وتەی سەرچاوەکان، "بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی لوبنان لێکۆڵینەوەی لەدۆسیەی ئەو عەقید)ە ساخته عێراقییە دەستپێکردوە (وەک لەبەیروت ناسرابوو)، دوای ئەوەی توانیبوی پەیوەندی لەگەڵ ئەفسەرە ئەمنییەکانی لوبنان دروستبکات‌و باس لەبابەتە دارایی‌و بەرگرییەکان بکات".
ئه‌وه‌ش هاتوه، ئەوکەسە خۆی وەک بەڕێوەبەری ئەمنی باڵیۆزخانەی عێراق لەبەیروت ناساندبوو، به‌ڵام سەرچاوەیەکی عێراقی ڕه‌تیكردوه‌ته‌وه‌و وتویه‌تی، "ئه‌گه‌رچی ئه‌وكه‌سه لەناوەندە شیعەکاندا خۆی وەک ئەندامێکی عەسائیبی ئه‌هلی حه‌ق به‌ڕێبه‌رایه‌تی قه‌یس خه‌زلی ناساندوه، بەڵام ئەوكه‌سه تەنها کرێکارێکی دلیڤەری بوەو پێشتر کارمەندێکی ئاسایی باڵیۆزخانە بوەو هاوسەرەکەشی لوبنانییە".
