ئاسیاسێڵ 125 ملیۆن دینار دەبەخشێتە کەرتی تەندروستی‌و چاودێریی منداڵان لەعێراق

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 991 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشەنگی دابینکاری خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان‌و چارەسەرە دیجیتاڵییەکان لەعێراق ڕایگەیاند، بڕی 125 ملیۆن دیناری وەکو بەخشینی دارایی پێشکەشکرد بەکەرتی تەندروستی‌و چاودێریی منداڵان، ئەمەش لەچوارچێوەی دەستپێشخەرییە بەردەوامەکانیەتی لەبواری بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتیدا.


بڕی بەخشینەکە بەشێوەیەکی یەکسان دابەشکرا لەنێوان ماڵی عێراقی بۆ داهێنان لەبەغداو نەخۆشخانەی هیوا بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لەسلێمانی، کە بۆ هەر لایەنێک بڕی 62.5 ملیۆن دینار تەرخانکرا، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی پێداویستییە پزیشکی‌و مرۆییەکانی هەردوو دامەزراوەکەو بەهێزکردنی هەوڵەکانیان لەخزمەتکردنی منداڵان‌و نەخۆشاندا.

لەماوەی هەفتەی ڕابردودا شاندێکی ئاسیاسێڵ، دوو سەردانی فەرمییان بۆ هەردوو دامەزراوەکە لەبەغداو سلێمانی ئەنجامداو تێیدا بەخشینەکە ڕادەستکرا، ئەمەش وەک دوپاتکردنەوەی پابەندبونی کۆمپانیاکە بەپاڵپشتیکردنی دەستپێشخەرییە مرۆیی‌و تەندروستییەکان کە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆیان لەسەر ژیانی کۆمەڵگه‌ هەیە.

فاروق مستەفا ڕەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ، ڕایگەیاند، "لەئاسیاسێڵ، باوەڕمان وایە کە ڕۆڵی ئێمە تەنها کورت نابێتەوە لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندییەکان‌و چارەسەرە دیجیتاڵییەکان، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگه‌و وەستان شانبەشانی ئەو چین‌و توێژو دامەزراوانەی کە پێویستیان بەهاوکاری هەیە، ئەم بەخشینە لەچوارچێوەی ستراتیژی ئاسیاسێڵدایە بۆ بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی، کە ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی کەرتە گرنگەکانە، لەپێش هەمویانەوە کەرتەکانی تەندروستی‌و چاودێریی منداڵان".

ده‌شڵێت، "ئێمە شانازی دەکەین بەپاڵپشتیکردنی ماڵی عێراقی بۆ داهێنان‌و نەخۆشخانەی هیوا بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لەپای ئەو خزمەتگوزارییە مرۆییە گەورانەی پێشکەشیدەکەن."

ئەم بەخشینە لەچوارچێوەی پەرۆشیی ئاسیاسێڵدایە بۆ بەهێزکردنی بەرپرسیارێتییە کۆمەڵایەتییەکەی‌و پاڵپشتیکردنی منداڵان‌و نەخۆشان‌و وەستان شانبەشانی دامەزراوە مرۆیی‌و تەندروستییەکان، کە بەشدارن لەبونیادنانی کۆمەڵگه‌یەکی پێکەوە گرێدراوو سەقامگیرتر".

ئاسیاسێڵ جەختی لەبەردەوامیی خۆی کردوه‌ته‌وه‌ لەگرتنەبەری ئەو دەستپێشخەریانەی کە گەشەپێدانی کۆمەڵگه‌ بەهێز دەکەن‌و پاڵپشتی کەرتە گرنگەکانی عێراق دەکەن، ئەمەش لەسەر بنەمای باوەڕی بەگرنگیی هاوبەشیی نێوان کەرتی تایبەت‌و دامەزراوە مرۆییەکان لەدروستکردنی کاریگەرییەکی ئەرێنی‌و بەردەوام.

دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل‌و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لەعێراق‌و ژماره‌ى به‌شداربوانی زیاتر لە20 ملیۆنە.

ئاسیاسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لەعێراق‌و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت، ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بەکواڵیتییەکی بەرز لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات‌و تۆڕەکەشى زیاتر 06.99٪ى دانیشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ بەربڵاوترین تۆڕى مۆبایل بەفراوانترین ڕوماڵەوە لەنێو کۆمپانیاکانی دیكه‌ى پەیوەندی لەعێراق، ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لەکانونی دوەمی 2015وە باشترین دابینکاریی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندیی بەبەرزترین کوالێتی لەعێراق دابیندەکات.

                     ................................................................................................................................

آسياسيل تتبرع بـ125 مليون دينار عراقي لدعم الرعاية الصحية والأطفال في العراق

أعلنت آسياسيل، الشركة الرائدة في الاتصالات والحلول الرقمية في العراق، عن تقديم تبرع مالي بقيمة 125 مليون دينار عراقي دعماً للقطاع الصحي ورعاية الأطفال، وذلك ضمن مبادراتها المستمرة في مجال المسؤولية المجتمعية.

وجرى تخصيص مبلغ التبرع مناصفة بين كل من البيت العراقي للإبداع في بغداد ومستشفى هيوا للأمراض السرطانية في السليمانية، بواقع 62.5 مليون دينار عراقي لكل جهة، بهدف دعم الاحتياجات الطبية والإنسانية للمؤسستين وتعزيز جهودهما في خدمة الأطفال والمرضى.

وخلال الأسبوع الماضي، قام وفد من آسياسيل بزيارتين رسميتين إلى المؤسستين المستفيدتين في بغداد والسليمانية، حيث تم تسليم التبرع تأكيداً على التزام الشركة بدعم المبادرات الإنسانية والصحية التي تترك أثراً مباشراً في حياة المجتمع.

وبهذه المناسبة، قال السيد فاروق مصطفى رسول، رئيس مجلس إدارة آسياسيل: “في آسياسيل، نؤمن بأن دورنا لا يقتصر على تقديم خدمات الاتصالات والحلول الرقمية، بل يمتد إلى دعم المجتمع والوقوف إلى جانب الفئات والمؤسسات التي تحتاج إلى المساندة. يأتي هذا التبرع ضمن استراتيجية آسياسيل للمسؤولية المجتمعية، الهادفة إلى دعم القطاعات الحيوية، وفي مقدمتها الصحة ورعاية الأطفال. ونحن فخورون بدعم البيت العراقي للإبداع ومستشفى هيوا للأمراض السرطانية لما يقدمانه من خدمات إنسانية نبيلة.”

ويأتي هذا التبرع في إطار حرص آسياسيل على تعزيز مسؤوليتها المجتمعية، ودعم الأطفال والمرضى، والوقوف إلى جانب المؤسسات الإنسانية والصحية التي تسهم في بناء مجتمع أكثر تكافلاً واستقراراً.

وأكدت آسياسيل استمرارها في تبني المبادرات التي تعزز التنمية المجتمعية وتدعم القطاعات الحيوية في العراق، انطلاقاً من إيمانها بأهمية الشراكة بين القطاع الخاص والمؤسسات الإنسانية في إحداث أثر إيجابي ومستدام.

عن آسياسيل:
آسياسيل "تجمعنا سوة" هي المزود الرائد لخدمات الاتصالات المتنقلة والخدمات الرقمية في العراق، حيث تبلغ قاعدة مشتركيها أكثر من 20 مليون مشترك وقد تم الاعتراف بشركة آسياسيل كأول شركة اتصالات محمولة تعمل في العراق وأول من يحقق تغطية محلية كاملة. تقدم آسياسيل خدمات "4G+" عالية الجودة في جميع المحافظات العراقية وتغطي شبكة آسياسيل أكثر من 99.06٪ من سكان العراق، مما يجعل شبكتها الوطنية الأكثر إتساعاً وتغطيةً بين المشغلين الآخرين للهاتف المحمول في العراق. منذ يناير 2015، تفخر آسياسيل بكونها أفضل مزود خدمة إنترنت يقدم أعلى جودة شبكة في العراق.