هێرشی درۆنی كرایەسەر بنكەكانی حیزبی دیموكرات لە سنوری هەولێر

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 155 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئەمشەو چوارشەممە كاتژمێر ٩ و ٣٠ی خولەك كۆماری ئیسلامی بە دوو درۆن بنكەی جێژنیكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە نزیك هەولێری كردە ئامانج.

بەگوێرەی سەرچاوەكانی میدیای حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، كەمپی جێژنیكان، شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەكانی حیزبی دیموكراتە و لە دەستپێكی شەڕەوە هەتا ئێستا چەندین جار لەلایەن كۆماری ئیسلامییەوە كراوەتە ئامانج.

بەگوێرەی داتا فەڕمییەكانی حیزبی دیموكرات، كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێكی شەڕ لەگەڵ ئەمریكا و ئیسڕائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٢٦ مووشەك درۆن كەمپی بنەماڵەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و بنكە پزیشكی و پەروەردەییەكانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.