شارپرێس:
دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ده‌ستگیركردنى شێخ مورشید خه‌زنه‌وى له‌وڵاتى ئوردن، په‌یامنێرى شارپرێس له‌ڕۆژئاواى كوردستان به‌دواداچونى بۆ ئه‌و پرسه كرد‌و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكرایكردوه، ئه‌گه‌رچى له‌زیندان هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام تائێستا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌و ڕێگه‌ى پێ‌نادرێت بگه‌ڕێته‌وه ڕۆژئاواى كوردستان.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراون، شێخ مورشید خه‌زنه‌وى كه‌سایه‌تى ئایینى دیارى گه‌لى كورد له‌سوریاو ڕۆژئاواى كوردستان، دواى ئه‌وه‌ى له‌وڵاتى نه‌رویژ-ه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ڕاسته‌وخۆ چوه‌ته ئوردن، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانى ئه‌و وڵاته‌وه بۆ ماوه‌ى زیاتر له‌كاتژمێرێك براوه‌ته زیندان.
شارپرێش ئه‌وه‌شى زانیوه، دواى زیاتر له‌كاتژمێرێك زیندانى، خه‌زنه‌وى هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه‌و براوه‌ته ناوه‌ندێكى ئه‌منیى له‌ئوردن بۆ لێپرسینه‌وه، ئه‌گه‌رچى تائێستا ڕون نییه ئاخۆ بۆچى لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئه‌گه‌رچى چه‌ند زانیارییه‌ك باسیان له‌وه‌كردوه، هۆكارى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى، بۆ بونى كێشه‌ى پاسپۆرتى خه‌زنه‌وى ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام تائێستا ڕون نه‌بوه‌ته‌وه.
له‌و ڕوه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌كانى شارپرێس له‌ڕۆژئاواى كوردستان جه‌ختیانكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئوردن ڕێگه‌یان به‌خه‌زنه‌وى نه‌داوه بگه‌ڕێته‌وه ڕۆژئاواى كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌شارپرێس-ى وت، "خه‌زنه‌وى به‌به‌رپرسانى ڕۆژئاواى كوردستانى وتوه، سبه‌ینێ ناتوانێت به‌شداریى خۆپیشاندانه فراوانه‌كه‌ى شارى قامیشلۆ بكات بۆ پشتیوانى زمانى كوردى، چونكه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منى ئوردنه‌وه پێیڕاگه‌یه‌نراوه، له‌ئوردن ده‌مێنێته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامده‌بن".
