شارپرێس:
ئێران خۆی بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ ئامادە دهكاتو لەدهوروبهرى تارانیش سوپاى پاسداران دهستیكردوه بهئهنجامدانى مانۆڕى گهورهى سەربازیی، پەرلەمانتارێک ئاماژه بەپیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ڕێژەی 90% دهكات، ئهمهش هاوكاته لهگهڵ ئهوهى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازە وەڵامەکەی ئێرانی بۆ داواكارییهكانى واشنتۆن ڕەتکردەوە.
حەسەن حەسەن زادە فەرماندەی سوپای سوپاى پاسداران لهتارانهوه ڕایگهیاند، "هێزەکانمان ئامادەن بۆ وەشاندنی گورزى وێرانکەر، ئەگەر دوژمن هەڵەیەکی نوێ ئەنجامبدات".
محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانو گەورە دانوستانکاری ئێران هاتهدهنگو دهڵێت، "هیچ جێگرەوەیەک لەبەردەم واشنتۆندا نییە جگە لەقبوڵکردنی پێشنیازە 14 خاڵییەکەمان، یان ڕوبەڕوبونەوەی شکست لەدوای شکست".
لاى خۆیشیهوه ئیبراهیم ڕەزایی وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لەپەرلەمانى ئێران هەڕەشەی ئەوەیکرد، پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ڕێژەی 90% دەکرێت ببێتە بژاردەیەک ئەگەر ئێران ڕوبەڕوی هێرشێکی نوێ ببێتەوە.
لەواشنتۆن، ترەمپ متمانەی خۆی دەربڕی کە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 100% ڕادەگرێت، دوێنێ سێشەممەش لەلێدوانێکدا وتى، "واشنتۆن پەلە لەهیچ شتێک ناکات، چونکە گەمارۆی بەدەستەوەیە".
لەهورمز، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا سێنتکۆم-یش گۆڕینی ئاراستەی 65 کەشتیو پەکخستنی چوارى دیكهى دیکەی لەکاتی جێبەجێکردنی گەمارۆکان بەسەر ئێراندا ڕاگەیاند، لەکاتێکدا هێزی دەریایی سوپای پاسداران جهختدهكاتهوه، گهروهكه وەک ناوچەیەکی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوان لەنێوان 200 بۆ 300 میل (نزیکەی 500 کیلۆمەتر) پێناسە کراوە.
هاوکات، لەپێشوازی سەردانەکەی ترەمپ بۆ پەکین، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا پاکستانییەکەی، جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامیی ئاگربەستو دەستەبەرکردنی ئاسایشی دەریاوانی لەگهروى هورمز کردەوە.
