لەڕۆژێکدا ١٠ کەشتی گەرووی هورمزیان تێپەڕاند

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 84 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

داتاکان کە ڕۆژی سێشەممە بڵاوکراونەتەوە دەریانخستووە کە ١٠ کەشتی بازرگانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی ئایار لە گەرووی هورمزدا تێپەڕین و بەرزترین ڕێژەی گواستنەوەی ڕۆژانەیە لە ماوەی ٩ ڕۆژی ڕابردوودا.

کۆمپانیایەکی داتاکانی دەریایی دەڵێت، ڕۆژی دووشەممە 10 کەشتی بازرگانی کە هەڵگری کەلوپەل و گازی شل (LPG) و بەرهەمە نەوتییەکان و دانەوێڵە بوون، بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون.

لە کۆی 10 کەشتییەکە پێنج کەشتییان لە ناوچەی کەنداو بەڕێکەوتوون و پێنج کەشتییان چوونەتە ناوچەی کەنداوەوە.

ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لە دوای ٢ی ئایارەوە کە ١٤ کەشتی بە گەرووەکەدا تێپەڕین.

زۆربەی کەشتییەکان لە نێوان ئێران، عێراق، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و عوماندا گەشتیان کردووە.

کەشتی "ستار ناسیا" کە لە ئەرجەنتینەوە هاتووە و "ستار دیسپۆینا" کە لە کەنەداوە هاتووە، باری دانەوێڵەیان بۆ ئێران دەگواستەوە.

هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە تا ئێستاش نزیکەی لەسەدا ٩٥ کەمترە لە چاو پێش شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران.