شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ یەکەمجار لەسەر ئەو ڕاپۆرتانە هاته‌ده‌نگ کە باس لەدروستکردنی بنکەیەکی سەربازی نهێنی ئیسرائیل لەناوخاکی عێراق دەکەن، وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت، "سه‌ربارى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌ولێرو به‌غدا به‌رده‌وامه، به‌ڵام هیچ ئه‌گه‌رێكیش به‌دور نازانین".
ئیسماعیل به‌قایی وتەبێژی وەزارەتى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئەمڕۆ دوشەممە له‌په‌یامێكدا ڕایگەیاند، تاران ئەم بابەتە لەگەڵ بەغدا باسدەکات‌و ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران هیچ ئەگەرێک لەبارەی شەڕانگێزییەکانی ئیسرائیل لەناوچەکە بەدور نازانێت".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران جەختیشیکردەوە، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغداو هەولێر بەردەوامەو نەپچڕاوە، بۆیه ڕاوێژ ده‌كه‌ین له‌باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه".
لەلایەکی دیكه‌وه حوسێن عەللاوی ڕاوێژکاری محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌ر ڕایگەیاندوه، "ئەوەی ڕویداوە تەنها دابەزینی هێزێكى ئاسمانی بوە بۆ هەوڵدان بۆ هەڵگرتنەوەی شتێک کە لەئاسمانەوە لەبیابانی عێراق کەوتوەتە خوارەوە، ئەمەش لەکاتی شەڕی بەردەوامی نێوان ئەمریکاو ئیسرائیل دژى ئێران بوه".
دواین وێنەى مانگە دەستکردەکان نیشانیدەدەن کە شوێنەواری بنکەکە نەماوە، هەندێک سه‌رچاوه‌ش دەڵێن، ئیسرائیل دوای ئاشکرابونی له‌خاكى عێراق، بنكه‌كه‌ى تێکداوەو هەندێک ڕاپۆرتی دیكه‌ش ئاماژە بەوەدەکەن، لافاو له‌و ناوچەیه ڕویداوه‌و ئاسه‌وارى بنكه‌كه‌ى نه‌هێشتوه، بەڵام پاشماوەو بەڵگەکان لەلایەن دەزگای دژەتیرۆری عێراقەوە دۆزراونەتەوە، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە خاکی عێراق بۆ ماوەیەک بوەتە مەیدانی جەنگێکی نهێنی کە بەغدا لێی بێ‌ئاگا بوە.
