ترەمپ مەترسی مووشەكەكانی ئێران بۆ سەر ئەوروپا ئاشكرا دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 299 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند هێزەكانیان بەوردی چاودێری یۆرانیۆمی پێتێندراوی ئێران دەكەن كە لە ژێر خاكدایە و هەر كەسێك لێی نزیك بێتەوە هێرشی دەكەنەسەر.

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك رێگا بەئێران نادەن ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و هێزەكانیان بەوردی چاودێری یۆرانیۆمی پێتێندراوی ئێران دەكەن كە لە ژێر خاكدایە و هەر كەسێك لێی نزیك بێتەوە هێرشی دەكەنەسەر.

هەروەها ترەمپ باسی لەوەكرد، ئێران هیچ هێزێكی دەریایی و ئاسمانی و چەكی دژە فڕۆكەی نەماوە و هەموو ئەو هێزانەی لەنێوبراون.

ئەوەشی خستەڕوو سێ چین لە سەركردەكانی ئێرانیان لەنێوبردووە، بەڵام ئێستا مامەڵە لەگەڵ كەسانێك دەكەن كە جۆرێك لە هێزی دیاریكراویان هەیە.

سەرۆكی ئەمریكا بەبیری هێنایەوە كوشتنی قاسم سولەیمانی دەستكەوتێكی زۆر گەورە بووە، بەپێچەوانەوە بمایە، ئێستا ئێران زۆر  رێكخراوو بە ئەزموون دەبوو.

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا دەڵێت ئێران خاوەنی جۆرە مووشەكێكە كە دەتوانن بگەنە ئەوروپا.