شارپرێس:
بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند، تەنها
لەسێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 10 کارمەندی هاتوچۆ لەکاتی ئەرکدا گیانیان لەدەستداوە،
ده‌شڵێت، "ئامارەکان دەریخستوە گەنجانی تەمەن 18 بۆ 35 ساڵ زۆرترین ڕێژەی ڕوداوەکانی
هاتوچۆیان تۆمارکردوە"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "ئه‌گه‌رچى ڕوداوەکانی
هاتوچۆ کەمیانکردوە، به‌ڵام خێرایی بوه‌ته مۆته‌كه‌ى ژیانى شۆفێران".
فەریق عەدی سەمیر حەلیم بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی
عێراق، ئاشكرایكرد، ڕێژەی ڕوداوەکانی وەرگەڕان‌و پێکدادان له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه
به‌راورد به‌ساڵى ڕابردوو تا ئه‌مكاته کەمیکردوە، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه، ڕوداوەکانی
شێلان‌و پێكدادان له‌ناو ڕوداوه‌كانى ئه‌مساڵدا زیادیانكردوه‌و گیانلەدەستدان‌و برینداربونیش
کەمیکردوە.
ئەم زانیارییانە لەکاتی خستنەڕوی ئامارە فەرمییەکاندا
هات بەبۆنەی 52مین هەفتەی ساڵانەی هاتوچۆ، لەپەراوێزی وۆرک شۆپێکی زانستی بەناونیشانی
(ڕۆڵی هۆشیاری هاتوچۆ لەکەمکردنەوەی ڕوداوەکان) کە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی نەجەف بەهاوکاری
پەیمانگه‌ی عەلەمەین سازیکردبوو.
به‌گوێره‌ى وتەی بەڕێوەبەری هاتوچۆى عێراق،
ژمارەی ڕوداوەکانی هاتوچۆ لەساڵی ڕابردوو له‌سه‌ره‌تاى ساڵه‌وه تا ئه‌مكاته، هه‌زارو
493 ڕوداو بوە، بەڵام ئه‌مساڵ تائێستا ڕوداوه‌كان هه‌زارو 474 ڕوداوه، واته ڕوداوه‌كان
كه‌میانكردوه، هاوكات زۆربەی ڕوداوەکان لەنێوان كاتژمێر 6ى به‌یانى بۆ 6ى ئێوارە ڕودەدەن،
کە هاوکاتە لەگەڵ کاتی دەوامی فەرمانبەران‌و خوێندکاران.
ئه‌وه‌شى وت، "هۆکارە سەرەکییەکانى ڕوداوه‌كان
خێرایی زۆره، واته سەرپێچیکردنی ڕێساکانی لێخوڕین‌و نەبونی مەرجەکانی توندوتۆڵی
لەئۆتۆمبێلەکاندا، ئەوکەسانەشی تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 35 ساڵیدایە، زۆرترین ڕوداویان
تۆمارکردوە، ئەوکەسانەشی نەخوێندەوارن، لەپلەی یەکەم‌و دەرچوانی قۆناغی ناوەندی لەپلەی
دوەم دێن".
باسى له‌وه‌شكردوه، "لەسێ مانگی یەکەمی
ئه‌مساڵدا، 10 کارمەندی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوەو 34ی دیكه‌ش برینداربون لەکاتی ڕاپەڕاندنی
ئەرکەکانیاندا".
عێراق بەردەوام ڕێژەیەکی بەرزی ڕوداوەکانی
هاتوچۆ تۆماردەکات کە هۆکارەکەی بۆ خێرایی، خراپی ڕێگه‌وبانەکان‌و پابەندنەبون بەیاساکانی
هاتوچۆ دەگەڕێتەوە.
