تورکیا مووشەکە کیشوەربڕەکەی نمایش کرد

هەمەڕەنگ

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 220 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 

شارپرێس:
تورکیا ڕۆژی سێشەممە مووشەکی بالیستیکی كيشوەربڕى یڵدرمخانی خۆی لە پێشانگای بەرگری سەها ٢٠٢٦ لە ئەستەنبوڵ نمایش کرد.

تورکیا لە میانی پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازی بەرگری سەها ٢٠٢٦ کە لە سێشەممە ٥ی ئایارەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە ئەستەنبوڵ بەڕێوە دەچێت، پەردەی لەسەر مووشەکی نوێی بالیستیکی کیشوەربڕى خۆی بە ناوی یڵدرمخان لادا.

ئەو سیستمە مووشەکییە کە مەوداکەی نزیکەی شەش هەزار کیلۆمەترە، بە یەکێک لە پێشکەوتووترین پڕۆژە مووشەکییەکانی تورکیا ئەژمار دەکرێت.

ناوەندی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، مووشەکەکە توانای گەیشتن بە خێرایی  25 ماخی هەیە.

مووشەکی یڵدرم خان سوود لە تێترۆکسایدی نایترۆجینی شل وەک سووتەمەنی وەردەگرێت و چوار بزوێنەری موشەکی تێدایە.