شارپرێس:
لەپەیامێکدا، ژمارەیەک لەنوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، مامۆستایانی زانکۆ، نوسەرانو کەسایەتییە ئایینیو سیاسییەکان، یاداشتێکی ناڕەزایەتییان ئاڕاستەی ڕای گشتییو فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان کرد، تێیدا هۆشداریدهدهن لەبەردەوامبونی پەککەوتنی پەرلەمانی کوردستان، دهشڵێن، "یان پەرلەمان کارابکەنەوە یان کۆتایی بەم خولە بهێنن".
لهیاداشتهكهدا كه ناوى 189 كهسایهتى لهسهره ئاماژه بهوهكراوه، "تێپەڕبونی 18 مانگ بەسەر هەڵبژاردنو تەنها وەرگرتنی موچەو ئیمتیازات بەبێ ئەنجامدانی هیچ کۆبونەوەیەک، نەک هەر خەمساردییە، بەڵکو نەنگییەکی گەورەیە بۆ پەرلەمانتارانو هێزە سیاسییەکان".
ئاماژە بەوەشدراوە، لەکاتێکدا عێراق سەرەڕای ناکۆکییەکان خاوەنی پەرلەمانێکی کارایە، بەڵام لەهەرێمی کوردستان دامەزراوەکان خراونەتە ژێر پرسیارەوە، لهو ڕوهشهوه هۆشداریدەدەنو دهڵێن، "بۆشایی یاسایی هەرێم بەرەو ئایندەیەکی نادیار دەبات".
یاداشتەکە دوو ڕێگهی خستوهتە بەردەم پەرلەمانتاران ئهوانیش، "یان دەستبەجێ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیو دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکان بهڕێوهبچێت، یان ئەگەر ناتوانن ئەرکی خۆیان ڕاپەڕێنن، دەبێت بەمیکانیزمی یاسایی کۆتایی بەم خولەی پەرلەمان بهێنرێتو چیتر لەپێناو ئیمتیازاتدا پەرلەمان بەپەککەوتویی نەمێنێتەوە".
یاداشتە بەهەرسێ زمانی کوردیو عەرەبیو ئینگلیزیی نوسراوه و وێنەیەکی ئاراستەی نوێنەرایەتی وڵاتانو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش کراوە، وەک فشارێکی مەدەنی فراوان دەبینرێت بۆ کۆتاییهێنان بەو چەقبەستوییە ئەخلاقیو سیاسییەی کە بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتوە.
لهکۆتایی پەیامەکەدا نوسەرانو چالاکوانان داوادەکەن، فراکسیۆنەکان بەڕونیو بەبێ پەردە، وەڵامی ئەم یاداشتە بدەنەوەو هەڵوێستی خۆیان بۆ خەڵک ڕونبکەنەوە، چونکە چیتر بێدەنگی بەرامبەر ئەم دۆخە قبوڵکراو نییە.
دهقى یاداشتهكه:
بۆ بەڕێزان
ڕای گشتیی
فراکسۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان
هێزە سیاسییەکان
بابەت: یاداشتی پرسی پەرلەمانی کوردستان
18 مانگ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا تێدەپەڕێتو تائێستا جگە لەسوێندخواردنی ئەندامانی پەرلەمانو جێگیربونی موچەو ئیمتیازاتەکان، پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوەی ئەنجامنەداوەو ئەرکەکانی خۆی جێبەجێنەکردوە.
ئەوە وێڕای ئەوەی ناوچەکە بەدۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێتو هەرێمی کوردستان لەهەموکات زیاتر پێویستی بەپەرلەمانێکی کاراو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت هەبوەو هەیە، بەڵام بەداخەوە زۆر خەمساردانەو نابەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ پرسی پەرلەمانی کوردستان کراوە، ئەوە لەکاتێکدایه هەڵبژاردنەکانی عێراق دوای ساڵێك لەوادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە، بەڵام پەرلەمانو سەرۆکایەتیەکان کارانو بەئەرکی خۆیان هەڵدەستن، وێڕای بونی ناکۆکی قوڵی نێوان هێزە سیاسییەکان.
لەئێستادا سەرجەم هێزە سیاسییەکانو فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەبەردەم بەرپرسیارێتیەکی مێژوییو ئەخلاقیو سیاسیی گەورەدان کە لەوە زیاتر درێژە بەم خەمساردیە نەدەنو هەرێمی کوردستان لەبۆشایی گەورەی نەبونی پەرلەمانێکی کارادا نەهێڵنەوە.
ئێمە وەك ژمارەیەك لەنوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، نوسەرانو ڕۆشنبیرانو مامۆستایانی زانکۆو کەسایەتی سیاسیو زانایانی ئاینیو چینو توێژە جیاوازەکان لەم یاداشتەدا، جەخت لەسەر یەکلاکردنەوەی پرسی پەرلەمانی کوردستان دەکەینەوە وەك زەرورەتی ئەم دۆخە چەقبەستوە نەخوازراوەی کە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانی خستوهتە ژێر پرسیارەوە.
بۆیە لەم یاداشتەدا جەختدەکەینەوە لەسەرئەوەی کە:
ـ پەرلەمانتاران لەنزیکترین وادەدا کۆبونەوەکانی پەرلەمان دەستپێبکەنەوەو دەستەی سەرۆکایەتیەکان هەڵبژێرنو ئەرکی خۆیان ڕاپەڕێنن لەبەرامبەر ئەو بەرپرسیارێتیە مێژوییەی کە لەئەستۆیاندایە، کە بێگومان ئەمە ڕێگه دروستەکەیە.
ـ لەئەگەری جێبەجێنەکردنی خاڵی یەکەمدا داوادەکەین بەمیکانزمی گونجاوو ڕێگهی یاسایی پێویست کۆتایی بەم خولەی پەرلەمانی کوردستان بهێنرێتو چیتر درێژە بەم دۆخە جەقبەستوە نەدەن، چونکە پەرلەمانێك بەئەرکی خۆی هەڵنەستێتو پەكخرابێو هیچ هەنگاوێکی چارەسەریشی پێنەبێ، مانەوەی بەو شێوازە نەنگیەکی گەورەیەو نابێ پەرلەمانتاران لەپێناو هیچ ئیمتیازێکدا قبوڵی بکەن.
ـ ئەم یاداشتە هەستکردنە بەنیگەرانیو ناڕەزایی قوڵی خەڵکی کوردستان لەو دۆخە چەقبەستویەی کە بەهۆی ناکۆکی هێزە سیاسیەکانەوە هاتوهتە ئاراوەو دامەزراوەیەکی گرنگی وەك پەرلەمانی پەكخستوە.
ـ بۆیە داوادەکەین فراکسیۆنو هێزە سیاسییەکان بەدەم ئەم یاداشتەوە بێنو بەڕونی ڕای خۆیان بۆ ڕای گشتیی خەڵکی کوردستان لەوبارەوە ڕونبکەنەوەو هەنگاوی جدی بۆ بنێن.
لەگەڵ ڕێزدا
10ى 5ى 2026
وێنەیەك بۆ...
نوێنەرایەتی وڵاتان لەهەرێمی کوردستان
ڕێکخراوەکانی تایبەت بەپرسەکانی هەڵبژاردنو دیموکراسیو مافی مرۆڤ
هێزە سیاسییەکانو فراکسیۆنە پەرلەمانیەکان
ناوهكان:
1- سەروەر عبدلرحمن- دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان
2- کەماڵ ڕەئوف – نوسەر و ڕۆژنامەنوس
3- سەرگوڵ قەرەداخی – پارێزەر – پەرلەمانتاری کوردستان خولی سێهەم
4- ئاسۆس هەردی – وەرگێڕ و ڕۆژنامەنوس
5- عوسمان عبدڵلە گوڵپی – بەڕێوبەری پلاتفۆڕمی کوردستان
6- میران حسێن – مامۆستای زانکۆ
7- ئارام جمال – سەرۆکی پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن
8- د.هۆشمەند عەتا – مامۆستای زانکۆ
9- دانا عبدول – چالاکی مەدەنی
10-هاوکار عیزەت – شارەزایی دارایی و بانک - ڕۆژنامەنوس
11-ئارێز حەفید -چالاکوانی مەدەنی
12-سمکۆ سابیر – نوسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
13-ئەبوبکر هەڵەدنی – پەرلەمانتاری کوردستان – خولی پێنجەم
14-دکتۆر بەشارەت زەنگەنە- مامۆستای زانکۆ
15-عومەر گوڵپی – پەرلەمانتاری کوردستان – خولی پێنجەم
16-ئیبراهیم ئەحمد محمد – مامۆستای زانکۆ
17-سەرکەوت بابان – سەرۆکی ڕێکخراوی SYEO
18-منیرە علی عبدلعزیز – چالاکی سیاسی
19-دکتۆر فایق گوڵپی – سیاسی و پەرلەمانتاری کوردستان
20-یاسین خدر تەها – پەرلەمانتاری کوردستان – خولی پێنجەم
21-دکتۆر محمد سەباح خەیات- ڕاوێژکاری پێشووی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحوکمیەکان
22-گوڵستان سەعید محمد – پەرلەمانتاری کوردستان – خولی پێنجەم
23-دکتۆر شێرکۆحەمەمین – مامۆستای زانکۆ و پەرلەمانتاری کوردستان ، خولی سێهەم
24-د.هێمن کەمال حمە امین – مامۆستای زانکۆ
25-د. علی سدیق علی – مامۆستای زانکۆ
26-د. کاروان فتاح حبدلرحمن – مامۆستای زانکۆ
27-گۆران عومەر مستەفا – مامۆستای زانکۆ
28-هیدایەت محمد ئەحمد – مامۆستای زانکۆ
29-جبار عزیز ئەبوبکر – سەرۆکی رێکخراوی ماڵی سەرکەوتن بۆ گەشەپێدانی تواناکان
30-یونس حمەرەئوف خۆشناو – سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەی لاوانی کوردستان
31-دیاری محمد نوری – چالاکی سیاسی – لەندەن
32-د.حیلمی ڕەسول – مامۆستای زانکۆ
33-لوقمان حاجی قادر – چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ
34-د.محەمەد ئەمین علی – مامۆستای زانکۆ
35-شیلان حاجی شریف – چالاکوان
36-د. بەهرۆز جەعفەر – ئینیستیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی
37-ڕێبوار حمەلاو – ڕۆژنامەنوس
38-ئیسماعیل عبدلکریم – مامۆستای زانکۆ
39-جێگر برادۆستی – چالاکوانی مەدەنی – هەولێر
40-پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکان – هەولێر
41-ڕێکخراوی سکاڵا بۆ پرسە کۆمەڵایەتیەکان – هەولێر
42-د.ئیدیس کریم کاریتانی – بانگخواز
43-دڵشاد ئەنوەر – نوسەر و ڕۆژنامەنوس
44-تۆفیق کریم ساڵح – نوسەر و سیاسی
45-پ.د.ڕەعد ڕفعەت – مامۆستای زانکۆ
46-نەوزاد سالح – ڕۆژنامەوان
47-ئاری ئەحمد ڕحیم – مامۆستا
48-رێنوار عوسمان – چالاکوان
49-ناسح بهادین محمود – سەرۆکی ریکخراوی ئاڤاشین بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
50-د.سۆزان کەریم مستەفا – مامۆستای زانکۆ
51-ڕێکخراوی دیمەن بۆ پرسەکانی ژنان – هەولێر
52-تریشکۆ کەریمحەسەن – چالاکوانی مەدەنی
53-بابکر دڕەیی – پارێزەر
54-سیروان غەریب – ڕۆژنامەنوس
55-کاوان سعید کریم – چالاکی سیاسی
56-ڕێکخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و پەرەپێدان
57-ڤیان محمد قەرەنی – چالاکوانی مەدەنی
58-سەید خالد – چالاکوانی مەدەنی – ڕانیە
59-ستار ڕەسول – چالاکوانی مەدەنی
60-هانا شوان حسن – میدیاکار
61-ڕێبوار علی چەلەبی – سیاسی
62-کوردۆ فەرەج – نوسەر و ڕۆژنامەنوس
63-د.کامەران بابانزادە – مامۆستای زانکۆ
64-حسین سعید – مدیر الجتماعی بمظمە هدیە لحقوق المرآبااقلیم کوردستان
65-زانا نجم بەگ – پارێزەری ڕاوێژکار – سەرۆکی ڕێکخراوی ڕێگای یاسا
66-د.هیواحمید شریف – مامۆستای زانکۆ
67-ڕێبوار فتاح احمد – بازرگان
68-نەهرۆ عاڵلایی - ڕۆژنامەنوس و چالاکوان
69-شاخەوان ئەکرم دوکانی – سەرۆکی ڕێکخراوی چەپك
70-ڕائید مەحمود حەمەساڵح – سەرۆکی رێکخراوی ناوخۆ بۆ پشتیوانی خانەنشینان
71-ماجد المندلاوی – پارێزەر- سەرۆکی ماڵی فەیلی
72-ئەردەڵان عبدللە – نوسەر و وەرگێڕ
73-یادگار سدیق گڵالی – سەرۆکی ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافیەتی نەوت و گاز
74-سمکۆ ڕەشید – چالاکوان
75-کوردە حسن جلال – بەڕێوبەری گشتی ڕادیۆی نەوا
76-سەعد مەلا عبدللە گوڵپی - سیاسی
77-سامان حمەکریم – ڕۆژنامەنوس
78-فیسڵ ابراهیم عزیز – چالاکی سیاسی – لەندەن
79-یونس محمد ساڵح – مامۆستای زانکۆ
80-قاسم مەرزانی – مامۆستای زانکۆ
81-د. ڕێبوار جبار شێخە – مامۆستای زانکۆ
82-د.کاروان حمەساڵح – چالاکی سیاسی
83-هاوڕێ کاسترۆ – چالاکوانی مەدەنی
84-هەژار مستەفا – چالاکوانی مەدەنی
85-ڕێباز فاروق- چالاکوانی مەدەنی
86-سروە عوسمان – نوسەر و چالاکوان
87-فەرمان مەلا محمد – مامۆستاو پێشمەرگەی دێرین
88-دکتۆرە ڕوناك جاف – ڕێکخراوی ڕوناك جاف بۆ پەرەپێدان
89-سۆران فیسڵ – ڕێکخراوی شەمامك بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگا
90-بینا جلال شێخ یونس – نوێنەری ڕێکخراوی تۆڕی سەرچاوە پەروەردەییەکانی جیهان
91-محمود یاسین ئەحمد -بەڕێوبەری ئۆفیسەکانی ڕێکخراوی چینەی هەژاران بۆ هاوکاری مرۆیی
92-شیلان سدیق مەجید – ب.پ. ڕێکخراوی توانست بۆ گەشەپێدانی تواناکان
93-دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی
94-سەمەد محمد - پارێزەر
95-بەرباس محمد تاهیر عبدلرحمن- بەڕێوبەری هەرێمیڕێکخراوی دادپەروەری و ئاشتی جیهانی
96-کاروخ حەسەن – پارێزەر و چالاکوانی مەدەنی
97-پەروین عزیز – چالاکی مەدەنی
98-سابیر عبدللە کریم – چالاکی بواری مافی مرۆڤ
99-مەحمود محمد – چالاکی سیاسی
100-زانست کەریم – پارێزەر و چالاکی مەدەنی
101-ئومێد محمود – پارێزەر
102-ڕووناك حمەغریب ڕەزا – چالاکی مەدەنی
103-بڕوا ستار – ڕۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی
104-سربەست مستەفا ئومێد – بەڕێوبەری ڕێکخراوی ستێپ بۆ دیموکراسی و هەڵبژاردن
105-دونیا نەجمەدین – توێژەر و چالاکی مەدەنی
106-دلسۆز شفیق زنگنە – ئەندازیار و چالاکوان
107-کاروان کازم – یاساناس
108-شۆخان ئەحمد – پارێزەر
109-بێستون حمەساڵح دەروێش – چالاکوان
110-شوکراللە حمەامین – چالاکوانی مەدەنی
111-گۆڕان عبدللە داسنی – خوێندکاری دکتۆرا
112-کارزان فازل – پارێزەری ڕاوێژکار
113-هەژار وەهاب عوسمان – ڕێکخراوی ئاران
114-شاڵاو چۆمانی – چالاکوان
115-ڕووبار ئەحمد – مامۆستا
116-کۆسرەت ئەحمد – نوسەرو چالاکوان
117-بەختیار مستەفا – ڕۆژنامەنوس
118-هەژار مستەفا – چالاکوان
119-ئازاد عوسمان – چالاکوان
120-محمد مەحمود – چالاکوان
121-محمد حسین – چالاکوان
122-ئاراز محمد – چالاکوان
123-زریان محمد – چالاکوان
124-فاتح حسن – چالاکوان
125-بەرزان حمەخورشید – نوسەر
126-ئاسۆ مام سلیم – چالاکوانی مەدەنی
127-عومەر کەسان – شاعیر
128-شوان جاف - چاودێری سیاسی
129-د. مەلا ئیدریس – زانای ئاینی
130-علی حمد بەگ – چالاکی سیاسی
131-شۆخان ڕەزا- پارێزەر
132-ئاری خالد – پارێزەر
133-فەرمان حسن – پارێزەر
134-جەدیجە حەیدەر – نوسەر و توێژەر
135-بێخاڵ سابر پێنجوێنی – چالاکی سیاسی
136-ڕێکخراوی یەسنا بۆ گەشەی فەلسەفەی زەردەشتی
137-دامەزراوەیی ئاشەڤان بۆ کلتوری پێکەوەژیان و لێبوردەیی
138-نامۆ ئەحمد سلام – ڕۆژنامەنوس
139-ئاسۆ علی گەڵاڵی – ڕاهێنەری مرۆیی و چالاکوان
140-محمد ڕەسوڵ – چالاکوان
141-ڕیاز کاکە – مامۆستای زانکۆ
142-فرهاد قادر فتاح – چالاکی مەدەنی
143-شوان ئەفراسیاب علی – یاساناس
144-عاسی فائیقسالح – ڕێکخراوی شنروێی کاکەیی
145-عوسمان محمد عبدللە – دەرهێنەر
146-ڕێناس علی حسین- هونەرمەند
147-سۆران مەلا حەسەن – چالاکی مەدەنی
148-عدنان نوری احمد – ڕاهینەری پەروەردەیی
149-کامەران علی خوارحم – زانای ئاینی
150-ئەرسەلان عابد – چالاکی مەدەنی
151-هاودەنگ محەمەدفەرەج – نوسەر و ڕۆژنامەنوس
152-ئیسماعیل حمەڕحیم – ڕۆژنامەنوس
153-ئاکۆ جمال – چالاکوانی مەدەنی
154-موجاهید ئەمین – چالاکی مەدەنی
155-کامەران عبدڵلە – چالاکی مەدەنی
156-سادق هەڵەدنی – چالاکی مەدەنی
157-گوڵاڵە سدیق – چاودێری سیاسی
158-ئیسحاق حسین – چالاکی مەدەنی
159-شاخەوان عبدللە ئیبراهیم – چالاکی سیاسی
160-سەردار محمد – چالاکی مەدەنی
161-شنە علی خەیات – مامۆستاو چالاكوان
162-ئارام بابان – چالاکوان
163-سەباح قارەمانی – سیاسی
164-والی حمە – چالاکوان مەدەنی
165-ئاشتی شەهباز – ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی
166-شکرڵلە حمد امین – چالاکوانی مەدەنی
167-ڕەزوان زەڵمی – میدیاکار و مامۆستای زانکۆ
168-عادل حسن – چالاکوانی مەدەنی
169-هاوڕێ ئەحمد – چالاکوانی مەدەنی
170-گۆران محمد – میدیاکار
171-ڕێبوار کریم عزیز – چالاکوانی مەدەنی
172-ضياء بطرس- سیاسی سەربەخۆ
173-احسان قازی - سەرۆکی ڕێکخراوی نیشتیمانی هەمووان
174-خيري خورزاني - عضو منظمه المانيه لحقوق الإنسان - عضو جمعيه صداقه الأمريكيه العراقيه
175-سەردار عبدالکریم - پارێزەر
176-محمد سيد كريم - مامۆستا
177-کارزان رەشید عومەر- پارێزەری راوێژکار
178-هیوای مەلائادەم - ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
179-دەشتی بەرزەواری - نووسەر
180-ئاشتی شەهباز - ڕۆژنامەنووس - چالاکوانی مەدەنی
181-بابان جعفر – سەرۆکی دامەزراوەی واڵا
182-مەسعود عبدلخالق – سیاسی
183-فەرمان ڕەشاد – ڕۆژنامەنوس
184-د.سەهل سابیر – مامۆستای زانکۆ
185-بەشدار حەسەن – پارێزەر
186-حەکیم عبدلکریم -چالاکی مەدەنی
187-نەبەرد علی – چالاکی مەدەنی
188-زانا فتاح – میدیا کار
189-پەیمان عیزەدین – پارێزەر – پەرلەمانتاری کوردستان خولی چوارەم
