شارپرێس:
ئەمڕۆ چاوی هاندەرانی تۆپی پێ لەسەرتاسەری جیهان ڕوو لەیاریگهی (سپۆتیفای کامپ نو) دەبێت کە میوانداریی یاری نێوان ڕیاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە دەکات لەکلاسیكۆی خولی ئیسپانی بۆ وەرزی (2025 ـ 2026).
بەرشەلۆنە ئەمشەو بەدوو هەل دەچێتە ناو یارییەکەوە، یەکسانبون یان بردنەوە، بۆ ئەوەی بەفەرمی ببێتە پاڵەوانی خولی ئیسپانی سێ گەڕ پێش کۆتاییهاتنی وەرزەکە.
لەبەرامبەردا پێویستە ڕیاڵ مەدرید تەنها بۆ بردنەوە یاری بکات بۆ ئەوەی ئاهەنگەکانی ڕکابەرە مێژوییەکەی دوابخات.
لەکاتێکدا دۆخی ناوخۆیی بەرشەلۆنە تاڕادەیەک جێگیرە، وەرزی ڕیاڵ مەدرید هەرەسیهێنا، ئەوەش دوای دورخستنەوەی چابی ئەلۆنسۆ لەپۆستی ڕاهێنەرایەتی لەنیوەی وەرزەکەدا، هەروەها دەستنیشانکردنی ئەربێلوا وەک جێگرەوەی، هەلی پێویستی پێنەدان بۆ کێبڕکێکردن لەسەر نازناوەکان.
ڕیاڵ مەدرید لەقۆناغی چارەکی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەسەر دەستی بایرن میونشن ماڵئاوایی کردو لەقۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیاش بەئەلباسێتی دۆڕا، ئێستا تەنها ئامانجی ئەوەیە ئاهەنگی نازناوەکە لەبەرشەلۆنە تێکبدات، ئەمەش لەکاتێکدایە یانە مەلەکییەکە بەدەست پشێوی ناو ژوری جلگۆڕینەوە دەناڵێنێت کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی یانەکە هەبوە.
بەرشەلۆنە بە 88 خاڵ لەپێشەنگی ڕیزبەندییەکەدایەو بەجیاوازیی 11 خاڵ لەپێش ڕیاڵ مەدریدی پلەی دوەمە، ئهمشهو یارییەکە کاتژمێر 10ى شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
