ئێران وەڵامی پێشنیازەكەی ئەمریكای دایەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1445 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەكانی ئێران، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئێران وەڵامی خۆی بۆ پێشنیازی ئەمریكا بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناردووە لەرێگای پاكستانەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئێرانی ئیرنا بڵاویكردەوە، تاران وەڵامی خۆی بۆ پێشنیاری ئەمریكا بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ لە ڕێگەی پاكستانەوە ناردووە كە وەك ناوبژیوان كاردەكات.

بەگوێرەی ئاژانسەكە "كۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگەی نێوەندگیری پاكستانەوە، وەڵامی خۆی بۆ دوایین دەقی پێشنیازكراوی ئەمریكا بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕ ناردووە بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر بخاتەڕوو".

پلانی پێشنیازكراوی دانوستانەكان لەم قۆناغەدا لەسەر كۆتاییهێنان بە شەڕەكە چڕ دەكرێتەوە كە زیاتر لە دوو مانگ لەمەوبەر دەستیپێكردووە.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، وەڵامدانەوەی ئەو پێشنیازەی ئەمریكا لەسەر كۆتاییهێنان بە شەڕ و دەستەبەركردنی ئاسایشی كەشتیوانی لە كەنداو و گەرووی هورمزدا چڕ كراوەتەوە.