شارپرێس:
به‌شێك له‌پاره‌ى موچەی مانگی چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه خەرجکرا، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ حكومه‌تى هه‌رێم بڕى 50 ملیار دینارى له‌داهاتى ناوخۆ ڕاده‌ستى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق كرد.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمه‌وه ئاشكرایكردوه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، به‌غدا بڕى 663 ملیار‌و 805 ملیۆن دینار پارەی موچەى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى ڕه‌وانه‌كردوه.
بەگوێرەی زانیارییەكان، بڕی 297 ملیار دینار ماوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت، بەوپێیەی بۆ موچە هەرێم پێویستی بە 961 ملیار دینارە.
ئەمە لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێم ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 50 ملیاری وەك داهاتی نانەوتی بۆ مانگی چوار ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كرد.