شارپرێس:
به‌گوێره‌ى میدیاى ئیسرائیل، هێزه سه‌ربازییه‌كانى
ئه‌و وڵاته، جگه له‌دامه‌زراندنى بنكه‌یه‌كى به‌هێزى سه‌ربازیى له‌ناو خاكى عێراق‌و
لهبیابانهكانى ئه‌و وڵاته، هاوكات چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنى نهێنى دیكه‌شى هه‌ر له‌عێراق
ئه‌نجامداوه، ده‌شڵێت، "هه‌ندێكجار ڕێگه به‌سوپا دراوه هێرشى سنوردار
بكاته‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ى به‌فه‌رمانى ئێران سه‌رقاڵى جێگیركردنى سه‌كۆى موشهكیى
بون دژى ته‌لئه‌بیب"، عێراقیش ده‌ڵێت، "ڕوبه‌ڕوى هێزێك بوینهتهوهو شه‌هیدو
برینداریشمان هه‌یه"، دەزگای هەواڵگریی عێراقیش ڕونكردنهوهیهكى به‌په‌له
بڵاوده‌كاته‌وه.
ڕۆژنامەی (جێروزالیم پۆست)ی عیبری، وردەکاری
نوێ‌و جیاوازی سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنە نهێنییانە ئاشکراکرد کە سوپای ئیسرائیل لەناوخاکی
عێراقدا ئەنجامیداون بهبڵاوکردنەوەی یەکە تایبەتەکان لەکاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە
هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دژی ئێران‌و ئه‌و گروپانهشى له‌ناو عێراق فه‌رمانیان
له‌تاران وه‌رگرتوه بۆ دژایه‌تیكردن‌و هێرشكردنه‌سه‌ر ئیسرائیل.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌و زانیاریانه‌دا باس له‌وه‌كراوه،
یەکەکانی فریاگوزاریی تایبەت بەسوپای ئیسرائیل بەنهێنی لەناوخاکی عێراقدا جێگیرکراون،
بەمەبەستی دەستێوەردانی خێرا بۆ ڕزگارکردنی هەر فڕۆکەوانێکی ئیسرائیلی کە ناچاربێت
بنیشێتەوە یان فڕۆکەکەی بخرێتە خوارەوە لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکە سەربازییەکان دژی
ئێران.
سه‌باره‌ت به‌كاتى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و زانیاریانه
له‌ئێستادا باس له‌وه‌كراوه، ئه‌وكات كاته‌كه‌ى گونجاو نه‌بوه كه زانیاریى له‌باره‌ى
جێگیربونى هێزى كۆماندۆى ئیسرائیلیه‌وه لهخاكى عێراقدا ئاشكرابكرێت، بۆیه خۆیان
له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى پاراستوه، ئەم وردەکارییانەش كه ئێستا بڵاویانده‌كاته‌وه دوای
ئەو ڕاپۆرتانە دێن، کە ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ى ئه‌مریكى بڵاویکردنەوەو به‌و
هۆیه‌شه‌وه توڕه‌یى حكومهتو په‌رله‌مانى عێراقى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌و په‌رله‌مان
داواى ڕونكردنهوه له‌وه‌زیره‌كانى بهرگریىو ناوخۆ ده‌كات.
(جێروزالیم پۆست)ی عیبری جهختیكردوهتهوه،
ئه‌وه‌ى ئێستا میدیاى ئه‌مریكى بڵاویكردوه‌ته‌وه، یەکەمجارنییە كه ئیسرائیل لەناوخاکی
عێراقدا کاردەکات، چونكه پێشتریش ئیسرائیل هەندێکجار ڕێگەی بەسوپاكهى داوە هێرشی
سنوردار بکاتەسەر ئەو گروپه چه‌كدارانه‌ى ئێران کە هەوڵیاندەدا خاکی عێراق بەکاربهێنن
بۆ جێگیرکردنی سه‌كۆى موشهكیى تا بتوانن دژی تەلئەبیب به‌كارى بهێنن.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ڕۆژنامەی (مەعاریف)ی
عیبری، زانیاریى گرنگى له‌باره‌ى بنکە نهێنیهكهى ئیسرائیل لەبیابانهكانى عێراق
ئاشكراكردوهو نوسیویهتى، "یه‌كه‌یه‌ك لەهێزه پڕچهكهكانى کۆماندۆی ئیسرائیلى
له‌و بنكه‌یه جێگیربون‌و ئەرکی جۆراوجۆریان پێسپێردرابوو".
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه،
"باسکردنی چالاکییەکانی بنکەکە لەمیدیاکانی ئیسرائیل‌دا بەهۆی فەرمانی سانسۆری
سەربازییەوە قەدەغەبوو، بەڵام دامەزراوەی چاودێری ڕێگەی بەبڵاوکردنەوەیدا دوای ڕاپۆرتەکەی
وۆڵ ستریت جورناڵ دەربارەی بنکەکە".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "سوپای ئیسرائیل بنکەکەی
بەیەکەی پزیشکیی تایبەت بەفریاگوزاری خێرا بۆ ڕزگارکردنی ژیان ئامادەکردبوو، لەوانەش
پێکهاتەیەک بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری پێشکەوتوو، لەئەگەری برینداربونی فڕۆکەوان یان
شەڕکەرە ئیسرائیلییەکان بەبرینێک کە پێویستی بەچارەسەری بەپەلەی ئاڵۆزبێت".
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، "باڵی
حەوتەمی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل کە بەرپرسیارە لەهەماهەنگی یەکەکانی کۆماندۆو یەکە
تایبەتەکانی سەر بەهێزی ئاسمانی، زۆربەی هێزە زەمینییەکانی لەبنکەکەى عێراقدا بڵاوکردبوەوە،
لەگەڵ نزیکبونەوەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی بنکەکە".
زانیارییه‌كى ههستیاریشى گێڕاوه‌ته‌وه‌و ڕوداوێکی
ئەمنی مەترسیداری ئاشکراکردوه کە بەموعجیزە بەبێ زیانی گیانی کۆتاییهاتوه‌و زیانەکان
تەنها بەر دوو هێلیکۆپتەری سەر بەهێزی ئاسمانی ئیسرائیل کەوتن.
ڕونیکردوهتهوه، ڕوداوەکە لەکاتی فڕینی یەکێک
لەدوو هێلیکۆپتەرەکە بۆ گواستنەوەی هێزەکان ڕویداوە، کاتێک فڕۆکەوانەکە بەهۆی گەردەلولێکی
لمەوە ڕوبەڕوی ناڕونییەکی زۆر لەبینین بوەتەوە، بۆیە هەوڵیداوە هێلیکۆپتەرەکە بنیشێنێتەوە،
بەڵام لەئەنجامی هەڵەیەکی مرۆیی بەهۆی لاوازی بینینەوە، هێلیکۆپتەرەکە بەلایەکدا وەرگەڕاوەو
خۆی کێشاوە بەهێلیکۆپتەرەکەی ته‌نیشتیدا.
ئه‌وه‌ش هاتوه، "هیچکام لەشەڕکەرەکان یان
تیمی فڕۆکەوانی بریندارنەبون، لەکاتێکدا ئەو هێلیکۆپتەرەی وەرگەڕابوو زیانی زۆری بەرکەوتوە،
هێلیکۆپتەری دوەمیش زیانی پێگەیشتوەو تیمەکانی چاککردنەوەی تەکنیکی سەر بەهێزی
ئاسمانی ئیسرائیل دەستبەجێ چاکیانکردوهتەوە".
له‌گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و ڕوداوه‌دا ده‌ڵێت،
"لەهەمان ڕۆژدا، ئەو هێلیکۆپتەرەی وەرگەڕابوو و بەسەختی زیانی پێگەیشتبوو لەناوچەکە
گواسترایەوە بۆ بنکەی تێل نۆف لەئیسرائیل بۆ نۆژەنکردنەوەی".
هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌كاتێكدان، ڕۆژى شه‌ممه‌ى
ڕابردوو ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی، ڕایگەیاندبوو، ئیسرائیل پێگەیەکی سەربازی
نهێنی لەبیابانی عێراق دروستکردوە بۆ پشتگیریکردنی ئەو جەنگەی دژی ئێران لە28ی
شوباتی 2026 هەڵیگیرساندوە، لەهەمانکاتدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئیسرائیل هێرشیکردوهتەسەر
ئەو هێزە عێراقییانەی لەوکاتەدا لەپێگەکە نزیکبونەتەوە.
له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا سه‌باره‌ت به‌ڕاپۆرتی
ڕۆژنامە ئهمریكیهكه، سه‌عد مه‌عن سه‌رۆكی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق
ئاشكرایكردوه، هه‌ندێك له‌میدیاكان باسیان له‌دابه‌زینی هێز كردوه له‌بیابانی كه‌ربه‌لا
له‌خۆرهه‌ڵاتی نخێبو نه‌جه‌ف، بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندیی بهڕوداوێكهوه هه‌یه كه
له 5ی ئازاری ڕابردوو ڕویداوه.
ئه‌وه‌شى وتوه، "هێزێكی ئه‌منی عێراق
چوه‌ته شوێنی دابه‌زینی هێزه‌كه‌و له‌گه‌ڵ هێزێكی نادیاری بێ مۆڵه‌تدا كه پشتیوانی
ئاسمانیی هه‌بوه، ڕوبه‌ڕوی پێكدادان بوهتهوهو به‌هۆی ئه‌و پێكدادانه‌شه‌وه كه‌سێك
له‌هێزه ئه‌منییه‌كان شه‌هیدو دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربون".
به‌وته‌ى مه‌عن، "دوای پێكدادانه‌كه هێزه
ئه‌منییه‌كه‌ی عێراق كه فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی كهربهلاو نه‌جه‌ف بون، هه‌ر
له‌ناوچه‌كه ماونه‌ته‌وه‌و هه‌موو ناوچه بیابانییهكانیان پشكنیوه، له‌مانگه‌كانی
نیسان‌و ئایاریشدا هیچ هێزێكی بێ مۆڵه‌تیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان
به‌رده‌وامن لهئهركهكانیانو هیچ شتێك له‌هیچ ناوچه‌یه‌كی عێراق نییه".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه، دەزگای هەواڵگریی
عێراقیش قسه‌ى خۆى هه‌یه‌و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، "بونی هەر بنکەیەکی نهێنیی
ئیسرائیلی یان هێزو کەرەستەی سەربازیی بیانی لەبیابانەکانی کەربەلاو نەجەف ڕەتدهكهینهوهو
جەختده‌كه‌ینه‌وه کە گەڕانە چڕەکان هیچ جۆرە ئامادەبونێکی نامۆیان تۆمارنەکردوە".
دەزگای ناوبراو ڕونیکردەوە، ئەو هەواڵانەشی
باس لەئۆپەراسیۆنی دابەزینی ئاسمانی لەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی نوخەیبو نەجەف دەکەن،
دەگەڕێنەوە بۆ ڕوداوێکی 5ی ئاداری ئه‌مساڵ کە تێیدا هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ
گروپگەلێکی نەناسراو بەپشتیوانیی ئاسمانی بەشەڕ هاتبون، هێزە نیشتمانییەکانیش توانیبویان
تێکیان بشکێنن‌و ڕێگریی بکەن لەوەی لەو ناوچانەدا جێگیرببن.
