وەزارەتی نەوتی ئێران: ڕووبەڕووی گەمارۆکەی ئەمریکا بووینەتەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 113 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

موحسین پاکنژاد، وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پلان و ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی داناوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا کە بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپێنراوە.

 

موحسین پاکنژاد، جەختیشی لەوە کردەوە کە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە کەمی نەکردووە.

 

دەشڵێت، کەرتی نەوتی ئێران دوای دەستپێکردنی گەمارۆکانی ئەمریکا ڕووبەڕووی هەندێک کێشە بووەوە، بەڵام وەزارەتی نەوت بەخێرایی هەنگاوی ناوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاستەنگەکان، بەبێ ئەوەی سروشتی ئەو ڕێوشوێنانە ئاشکرا بکات کە گیراونەتەبەر.

وەزیری نەوتی ئێران دەڵێت "بەرهەمهێنانی نەوت کەم نەبووەتەوە و پرۆسەی هەناردەکردن لەبار بووە، سەرەڕای ئەو تەحەددایانەی دوای گەمارۆکە هاتنە ئاراوە، جەختی لەوە کردەوە کە ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوە هێشتا بەردەوامە".

پاکنژاد بە ئاماژەدان بە هەڕەشەی ئەمریکا بۆ لاوازکردنی کەرتی وزەی ئێران لە ڕێگەی گەمارۆکانەوە وتی: "دوژمن لە وەهمدا دەخنکێت".