عێراقچی هێرشێکی توند دەکاتە سەر ئیمارات

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1019 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هێرشێکی توند دەکاتەسەر ئیمارات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئیمارات شەریکێکی سەرەکییە لەدەستدرێژییەکانی سەر ئێران".


عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەکۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گروپی (بریکس) لەنیودەلهی، هێرشێکی توندیکردەسەر ئیمارات‌و بەهاوبەشێکی چالاک لەدەستدرێژییەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەکەی وەسفیکرد.

عێراقچی ڕایگەیاند، ئیمارات نەک هەر ئامادەنەبوە سەرکۆنەی هێرشەکان بکات، بەڵکو بەکردەوە، ‌خاک‌و ئاسمان‌و بنکە سەربازییەکانی خستوەتە خزمەت هێزە دەستدریژکارەکان بۆ بەئامانجگرتنی گەلی ئێران.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، تێوەگلانی ئیمارات گەیشتوەتە ئاستی هاوکاریی هەواڵگریی‌و تەنانەت بەشداریی ڕاستەوخۆی فڕۆکە جەنگییەکانیان لەهێرشەکاندا.

وەزیری دەرەوەی ئێران وەک ئامۆژگارییەک بەبەرپرسانی ئیماراتی وتوه‌، "هاوپەیمانی لەگەڵ ئیسرائیل‌و بونی بنکە ئەمریکییەکان، ناتوانێت ئاسایشتان بپارێزێت".

جەختیکردوه‌تەوە، تاران تەنها بنکەو سیستەمە بەرگرییەکانی ئەمریکای لەناوخاکی ئیمارات پێکاوەو داوای لەوڵاتانی بریکس کرد کە ئەو دەستدرێژییە سێقۆڵییەی (ئەمریکا، ئیسرائیل‌و ئیمارات) بۆسەر ئێران سەرکۆنە بکەن.