شارپرێس:
سارە ناتانیاهۆ هاوسەری سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕوبەڕوی شۆکو پێشهاتێکی
نوێ بوەتەوە کە میدیا عیبرییهكان ئاشکرایانکردوە، کێشەکەش پەیوەندیی بەبێڕێزیکردن
بەخزمەتکارێکی پێشویانهوه ههیه، كاتێك ساره خۆراکى بهسهردا ههڵداوهو
هاوارى بهسهردا كردوه، لهبهرامبهریشدا دادگا بڕیاریدا بهتۆمهتى ئەشکەنجەدانی
دەرونی لەشوێنی کاردا لەناو شوێنی نیشتەجێبونی فەرمیدا سزایهكى نهێنى قورسى هاوسهرهكهى
ناتانیاهۆیداوه.
سارە ناتانیاهۆ توشی توڕەییەکی توند بوە بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر
بەشێوازی ئامادەکردنی ژەمی بەیانی، سارە بەهاوارکردنەوە چوەتە سەر کارمەندەکەو تەماتەو
زەیتونی سەر سینی خواردنەکەی گرتوەتە سەرییو بهدهنگێكى زۆر بهرز هاواریكردوه،
ڕوداوەکە لەبەردەم چاوی بنیامین ناتانیاهۆدا ڕویداوه، سارە کارمەندەکەی تۆمەتبارکردوە
بەوەی خۆشی ناوێنو دەیەوێت زیانیان پێبگەیەنێت، دواتر دۆسیە یاساییەکە لەڕێگەی ڕێککەوتنێکی
دارایی نهێنییەوە داخراوە کە تێیدا دەیان هەزار شیکڵ (پاوەندی ئیسرائیلی) وەک قەرەبوو
دراوە بەکارمەندەکە لەبەرامبەر ئەو بێڕێزییەی پێی کراوە.
بهگوێرهى ئەو داواکارییەی پێشکەشی دادگای کاری قودس کرابوو، کارمەندەکە
بهبێ ئاشكراكردنى ناوهكهى، بۆ ماوەی دوو ساڵ لهماڵى سهرۆك وهزیران کاریکردوە،
ڕوداوێکی نامۆی گێڕاوەتەوەو وتویهتى، "سارە ناتانیاهۆ بەتوڕەییەکی زۆرەوە سەیری
ژەمی بەیانی کردوەو هاواری بەسەرداکردم کە بڕی پیاز، تەماتەو زەیتونەکە زۆرە،
پاشان لەبەردەم چاوەکانی خودی بنیامین ناتانیاهۆدا، دەستیکردوە بەوەشاندنی تەماتەو
زەیتونەکان بۆ سەر دهمو چاومو جلەکانم".
چیرۆکەکە لێرەدا نەوەستاوە؛ کارمەندەکە ئاماژەی بەوەشکردوە "دوای گلەییەک
لەسەر هەبونی تاڵە مویەک لەناو خواردندا، سزایەکی سەیرم بەسەردا سەپێنرا، ئهویش قەدەغەکردنی
بینینی سەرۆک وەزیرانو تەنها جێهێشتنی خواردن لەبەردەم دەرگای نوسینگەکەیدا".
لەبەرامبەردا، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانو سارە ناتانیاهۆ بەتوندییو بەیەکدەنگ
هێرشیانکردەوەسەر ئەم تۆمەتانەو بەچیرۆکی خەیاڵیو ناوزڕاندن وەسفیانکردوه ڕونکردنهوهى
ئەوان لەسەر سێ خاڵی سەرەکی وەستاوە، یهكهمیان ئهوهبوه، کارمەندەکە سەر بەکۆمپانیایەکی
بەڵێندەرایەتی دەرەکی بوەو موچەخۆری حکومەت نەبوە، نوسینگەکەش هیچ پارەیەکی پێنەداوە،
دوهمیش ئەو ژنە تەنها لەبوفێی نوسینگەکە کاریکردوەو هیچكات پێی نەخستوەتە ناوماڵی
فەرمی سەرۆک وەزیرانەوە تا چاوی بەسارە بکەوێت، سێیهمیش دەستپێکی ئەم کێشەیە دوای
ئەوەهاتوە کە کۆمپانیاکە بەهۆی کەمتەرخەمی لەکارەکەیدا بڕیاری دەرکردنیداوە،
دادگاش هیچ پێویستییەکی نەبینیوە بۆ چونە ناو ناوەڕۆکی داواکە.
ئەو ڕوداوە نوێیە نییە، سارە ناتانیاهۆ پێشتریش لەکەیسی هاوشێوەی وەک (مانی
نەفتالیو سێلڤی گینسیای) کارمەندانی پێشوی ماڵەکەی توشی کێشەی یاسایی بوە، سارە لەشایەتییەکی
پێشوتریدا لەبەردەم دادگا لەبارەی توڕەبونی لەکارمەندەکان وتبوی، "هەوڵدەدەم
توڕە نەبم، چونکە دەزانم میدیاکان چاوەڕێی ئەوەدەکەن، هەر کەسێکیش دەیەوێت پارەو
ناوبانگ پەیدابکات، لەسەر پشتی من دەیکات".
ئەم دۆسیەیە جارێکی دیكه دەرگای گفتوگۆی لەسەر سنوری دەسەڵاتی خێزانی بەرپرسان
بەڕوی ڕای گشتی ئیسرائیلدا کردوەتەوە، لەکاتێکدا میدیاکان بەفەزیحەیەکی نوێ ناوی دەبەن،
بنەماڵەی ناتانیاهۆش بەپلانی دارێژراو بۆ ناوزڕاندن سەیرى دەکەن.
