کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ متمانەدان بەکابینەی نوێ دەستیپێکرد

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 100 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بەکابینەی نوێی حکومەتی  عێراق دەستیپێکرد.

لەکۆبوونەوەکەدا نزار ئامێدی سەرۆک کۆمار و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و چەندین سەرکردەی دیکە ئامادەن.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا کارنامەی کابینەی نوێ خوێندرایەوەو بەزۆرینەی دەنگ پەسەند کرا.

باسم محەمەد خزر وەک وەزیری نەوت لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەی پێدرا.

سروە عەبدولواحید وەک وەزیری ژینگە متمانەی پێدرا.

عەبدولکەریم عەبتان وەزیری پەروەردە متمانەی پێدرا.

خالید شوانی وەزیری داد متمانەی پێدرا.

موسەنا عەلی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان متمانەی پێدرا.

عەلی سەعد وەزیری کارەبا متمانەی پێدرا.

وەهب سەلمان وەزیری گواستنەوە متمانەی پێدرا.

عەلی فالح وەزیری دارایی متمانەی پێدرا.

مستەفا سەنەد وەزیری پەیوەندییەکان متمانەی پێدرا.

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە متمانەی پێدرا.

مستەفا نزار وەزیری بازرگانی متمانەی پێدرا

کاندیدانی پلاندانان و خوێندنی باڵا و ئاوەدانکردنەوە و ناوخۆو ڕۆشنبیری دەنگی پێویستیان نەهێنا.

کۆبوونەوەی پەرلەمان هەڵگیراو دەنگدان بۆ کاندیدەکانی دیکە دواخرا.