یەکەم پەیامی زەیدیی دوای بونی بە سەرۆک وەزیران

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1774 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
عەلی زەیدیی  سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت،" بەرەو چەسپاندنی سەقامگیری هەنگاو دەنێین ".

عەلی زەیدیی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق پەیامێکی لەسەکۆی ئێکس بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد،" سوپاس و پێزانین ئاراستەی پەرلەمان و لایەنە سیاسییە نیشتیمانییەکان دەکەم بەهۆی متمانەدانیان بە حکومەت، کە هەڵوێستێکە بەرژەوەندی باڵای نیشتیمانی و رۆحی شەراکەت و بەرپرسیارێتی نیشان دەدات ".

ئەوەشیخستەڕوو، ئەم متمانەیە سپاردەیەکی گەورەیە و بەڵێنە بەرامبەر بە گەلەکەمان، بۆ ئەوەی بەرەو چەسپاندنی سەقامگیری و پاراستنی سەروەری وڵات هەنگاو بنێین.