ترەمپ کوژرانی کەسی دوەمی داعشی لەسەر ئاستی جیهان ڕاگەیاند

جیهان

39 خولەک پێش ئێستا‌ 1131 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "هێزە ئازاکانی وڵاتەکەم بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی نایجیریا، سەرکەوتوانە پیاوی دوەمی داعشیان لەسەر ئاستی جیهان بەناوی ئەبو بیلال مینۆکی کوشتوە".


تره‌مپ لەپۆستێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس سۆشیاڵ) ئاماژەی بەوەکرد، ئەم ئۆپەراسیۆنە ئاڵۆزە بەڕێنمایی ئەوو بەوردی پلان بۆ داڕێژراو جێبەجێکراوە بۆ لەناوبردنی یەکێک لەمەترسیدارترین تیرۆریستانی جیهان.

سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردوه‌تەوە، مینۆکی پێیوابوو، دەتوانێت لەئەفریقا خۆی حەشاربدات، بەڵام نەیدەزانی کە ئەمریکا سەرچاوەی تایبەتیی هەیە بۆ چاودێریکردنی جوڵەکانی.

سەرۆکی ئەمریکا دوپاتیکردوه‌تەوە، بەکوشتنی ئەم سەرکردەیە، چالاکییە جیهانییەکانی داعش بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەبنەوەو چیتر ناتوانێت گەلانی ئەفریقا بترسێنێت یان پلانی هێرش دژی ئەمریکییەکان دابنێت.

ئەم هێرشە دوای ئەوەدێت، تره‌مپ لەکانونی یەکەمی ڕابردودا ڕایگەیاندبوو وڵاتەکەی هێرشێکی ئاسمانی کردوه‌تەسەر چەکدارانی داعش لەنایجیریا بەهۆی بەئامانجگرتنی مەسیحییەکان کە فەرماندەیی سەربازیی ئەمریکا لەئەفریقاش پشتڕاستیکردەوە کە هێرشەکە لەسەر داوای حکومەتی نایجیریا بوە.

بەپەلە