شارپرێس:
لەمەودوا هاوردەکردنی زێڕو ئۆتۆمبێل بۆ ناوخاکی عێراق تێچویەکی زیاتری دەوێت، دەستەی گشتیی گومرگ جێبەجێکردنی پێناسی نوێی گومرگی ڕاگەیاند، تێیدا باجی سەر زێڕ گەیشتە 5٪و ئۆتۆمبێلیش لە15٪وە دەستپێدەکات.
بهگوێرهى بڕیارێکی نوێی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق، گۆڕانکاریی لەپێناسی گومرگیی چەند کاڵایەکدا کراوە، بڕیارەکە کە بەبڕیاری ژمارە 957ی ساڵی 2025 ناسراوە، لەتشرینی ساڵی ڕابردوەوە دەرچوەو بازرگانان پێشوەختە لێی ئاگادارکراونەتەوە، بۆیە وەک دەستەکە ئاماژەی پێداوە بڕیارەکە کتوپڕ نەبوە.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى دهستهكه ئاشكرایكردوه، ڕێژەی باج لەسەر هاوردەکردنی زێڕ گەیشتوەتە 5%ی نرخەکەی، سەبارەت بەئۆتۆمبێلیش، باج لە 15%وە دەستپێدەکاتو بهگوێرهى جۆری ئۆتۆمبێلەکەو کارایی ژینگەیی (بەئۆتۆمبێلی هایبریدیشەوە) ڕێژەکە بەرزدەبێتەوە.
گۆڕانکارییەکان زیاتر کاڵا ناپێویستەکانو کەلوپەلی جوانکاریی دەگرێتەوە، ئەوەش بەمەبەستی ڕێگریکردن لەفێڵی باج، هاوكات دەستەی گومرگ دڵنیایی دەدات، ئەم بڕیارە بەهیچ شێوەیەک کاریگەریی لەسەر نرخی خۆراکو دەرمان نابێتو ئەو سێکتەرانە ناگرێتەوە.
ئەم هەنگاوەی حکومەتی عێراق وهكو دهستهكه ڕایگهیاندوه، "لەچوارچێوەی ڕێکخستنەوەی داهاتە گومرگییەکانو کۆنترۆڵکردنی زیاتری بازاڕدایە".
