وەزیری بەرگری ئیسرائیل هێرشدەکاتەسەر یامال‌و هۆشداریدەداتە یانەی بەرشەلۆنە

وەرزش

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1369 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاڵایەکی فەڵەستین لەیاریگادا، گەورەترین قەیرانی سیاسیی بۆ لامین یامال دروستدەکات؛ وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەی بێدەنگنەبون دەکات‌و داوای ڕونکردنەوە لەیانەی بەرشەلۆنەى كه‌ته‌لۆنى دەکات.


یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل بەتوندی هێرشیکردەسەر لامین یامال ئەستێرەی درەوشاوەی یانەی بەرشەلۆنەى كه‌ته‌لۆنى ئەمەش دوای ئەوەی، یاریزانە لاوەکە لەکاتی یارییەکدا ئاڵای فەڵەستینی بەرزکردوه‌ته‌وه‌.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەپەیامێکی پڕ له‌توڕەییدا ڕایگەیاند، "ئەمکارەی یامال بێڕێزییەکی گەورەیە بەرامبەر ئیسرائیل‌و گەلی جولەکە، ئێمەش بەرامبەر ئەم سوکایەتییە بێدەنگ نابین".

لەبەشێکی دیكه‌ى قسەکانیدا، وەزیرە ئیسرائیلیه‌كه‌ ڕەخنەی توندی ئاراستەی کارگێڕیی یانە کەتەلۆنییەکە کردوه‌و نوسیویه‌تى، "پێشبینیدەکەین یانەی بەرشەلۆنە خۆی لەمجۆرە کارانە بەدوربگرێت، دەشبێت یانەکە بەڕونی هەڵوێستی خۆی ئاشکرابکات‌و بیسەلمێنێت کە پاڵپشتی لەتیرۆریزم‌و بێڕێزیکردن بەئیسرائیل ناکات".

ئەم توندوتیژییە لەلێدوانەکان دوای ئەوەدێت، بەرزکردنەوەی ئاڵای فەڵەستین لەلایەن یاریزانانی ناوداری جیهانەوە، لەناوەندە سیاسییەکانی ئیسرائیلدا کاردانەوەی زۆری لێکەوتوەتەوە.