شارپرێس:
بڕیارە سەرۆکی ڕوسیا ئەم مانگە سەردانی چین بكات و میدیاكانی ڕوسیاش ئاشكرایانكردوە كە ئامانجی سەردانەكە واژوكردنی جاڕنامەیەکی هاوبەشە.
میدیاكانی ڕوسیا بڵاویانكردەوە، كە ڤلادیمێر پۆتن، سەرۆکی ڕوسیا، لە 19 و 20ـی ئەم مانگە سەردانێکی فەرمی بۆ چین ئەنجام دەدات.
هاوكات، پێشتریش، كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا (کرملین) ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویكردەوەتەوە كە سەردانەكە فەرمیەو لەلایەن چینەوە بانگهێشتكراوە.
ئەم سەردانە چەند ڕۆژێک دوای سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ چین دێت.
سەرۆكی ڕوسیا لەساڵی 2024دا جارێكی دیكە سەردانی چینی كردوە.