ڕونكردنەوە لەو درۆنە دەدرێت كەلەسلێمانی پوچەڵكرایەوە

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1079 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەمێك لەمەوبەر دەنگێكی بەهێز لەچەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی بیستراو ئاسایشی هەرێم دەڵێت، درۆنێكی كۆن بوەو پوچەڵكراوەتەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لەلێدوانێكدا میدیایدا ڕاگەیاندوە، ئەو دەنگە بەرزە درۆنێكی كۆن بوەو لەئاسمانی نزیك گوندی قازان پوچەڵكراوەتەوە.

ئەوەشی ڕاگەیاندوە، كە ئەم درۆنە کەوتوەتە خوارەوەو شوێنەکە تەڕبوە بۆیە نەتەقیوەتەوە، هی سەردەمی شەڕی 40 ڕۆژەی ئێرانە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەگوێرەی ئاماری فەرمی حكومەتی هەرێم لەماوەی چەنگی نێوان ئێران و ئەمریكا زیاتر لە 600 درۆن و موشەك ئاڕاستەی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم كراون.