ترەمپ مەرجێك بۆ ئێران دادەنێت و كۆتاییەكی دژوار ڕادەگەیەنێت

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 845 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کردو ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران لەنزیکترین کاتدا لەگەڵمان رێکنەکەوێت، ئەوا ڕوبەڕوی چارەنوسێکی زۆر سەخت و دژوار دەبێتەوە.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەلێدوانێکدا بۆ کەناڵی BFMی فەرەنسی ئاماژەی بەوە کرد،" ئێرانییەکان ئارەزوی گەیشتن بەرێککەوتن دەکەن، بەڵام نازانم ئایا بەم نزیکانە لەگەڵیان رێکدەکەوین یان نا".

سەرۆکی ئەمریکا وتيشى، رێککەوتن بۆ ئێران باشترە، ئەگینا ڕوبەڕوی چارەنوسێکی سەخت و دژوار دەبێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ، موجتەبا خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەپەیامێکی توندو فرەڕەهەنددا بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی (فیردەوسی)، هێرشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیلی بە"بەرگریی پیرۆزی سێیەم" ناوبردو ڕایگەیاند، گەلی ئێران لەسەنگەری پاراستنی ناسنامەی شارستانیی خۆیاندایەو جەختکردنەوە لەسەرکەوتنی سەربازیی، هۆشداریشیدا لەداگیرکاریی کولتوریی‌و زمانیی ئەمریکاو داوایکرد، جەنگی گوتاریی‌و فەرهەنگی دژی شێوازی ژیانی ڕۆژئاوایی بۆ پاراستنی نەوەی نوێی وڵاتەکە توندتر بکرێت.