قالیبان دەستبەجێ وەڵامی ترەمپ دەداتەوە.. داهاتوو بۆ باشوری جیهانە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 488 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران وەڵامی هەڕەشەكانی ترەمپ دەداتەوەو دەڵێت، جیهان لەلێواری قۆناغێكی نوێدایەوەو داهاتوش بۆ باشوری جیهانە.


محەمەد باقر قالیبان، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەسەر تۆڕی ئێکس پەیامێکی کورتی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، داهاتوو بۆ وڵاتانی باشوری جیهانە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران نوسیویەتی، "جیهان لەلێواری قۆناغێکی نوێدایە".

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەی قالیباف وتەیەکی شی جین پینگ، سەرۆکی چین دەخاتەڕوو کە دەڵێت، ئەو گۆڕانکارییەی کە لەماوەی سەدەیەکدا نەبینراوە، لەسەرانسەری جیهاندا خێراتر بوەو دەڵێت،" منیش جەخت لەوە دەکەمەوە کە خۆڕاگریی 70 ڕۆژەی گەلی ئێران ئەم گۆڕانکارییەی زیاتر خێرا کردوە.

قالیباف لەكۆتای پەیامەكەیدا، بەیەک دێر نوسیویەتی، "داهاتوو بۆ باشوری جیهانە".

ئەم وەڵامەی قالیبان دوای ئەوەدێت، كە سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دا بەئێران كە ڕێكەوتن بكات و جەختی كردەوە كەباشترین بژاردە بۆ ئێران ڕێككەوتنە.