شارپرێس:
بەغدا پارەی موچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرجکرد.
بەگوێرەی زانیارییەكان، كەمێك لەمەوبەر، وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە 950 ملیار دیناری پارەی موچەی مانگی پێنجی خستە سەر هەژمارە بانكییەكەی هەرێم.
هاوكات، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم 50 ملیار دیناری لەداهاتی نانەوتی مانگی ئایاری لەڕێگەی لقی هەولێری بانکی ناوەندییەوە خستەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ یەکشەممە، 24ـی ئایاری 2026، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، واژوی لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی ئایار (5)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد.