شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ناوەڕۆکی دیدارەکەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڵاوکردەوە، ئۆجەلان لە دیدارەکەدا وتویەتی: دەبێت هەنگاوە یاساییەکان بنرێن، یاسایەک دەبێتە بنەمای پرۆسەی دیموکراتیزەکردن و دەمانخاتە نێو قۆناخێکی بونیادنانی ئەرێنی".
ئۆجەلان لە هەڵسەنگاندنەکانیدا ئاماژەی بە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و رایگەیاندووە، وڵاتانی وەک ئێران و ئیسرائیل بەرەو زیادبوونی گرژییەکانی نێوانیان دەچن، بۆیە پەرەپێدانی نەتەوەپەرستیی بچووک زیان بە ناوچەکە دەگەیەنێت.
وەک شاندەکەی دەم پارتی دەڵێت، ئۆجەلان داوای کردووە پەرلەمان بەرپرسیارێتیی مێژوویی ئەم قۆناغە لە ئەستۆ بگرێ، چونکە کاتی بەفیڕۆدان نەماوە.